نووسەر: Anarchistan ئەنارکیستان
پرسیاره به‌رده‌وامه‌کان له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم An Anarchist Frequently Asked Questions
پرسیاره به‌رده‌وامه‌کان له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم An Anarchist Frequently Asked Questions
ئەم کارە پێشکەش بە ملیۆنان ئەنارکیست، زیندووان و مردووان، ئەوانەی هەوڵیان داوە و هەوڵدەدەن دونیایەکی باشتر دەسەبەر بکەن. بۆ یەکەم جار لە یادی شۆڕشی 1936ی ئیسپانیا و دلاوەرییەکانی بزاڤی ئەنارکیستی ئیسپانیادا بە فەرمی پرسیار و وەڵامی (An Anarchist FAQ) لە 19ی جولای 1996دا بڵاوکرایەوە. هیوادارین ئەم کارەی ئێمە کۆمەك بە گۆڕینی جیهان بە شوێنێکی ئازاد، بکات .
ئەم ئەنارکیستانەی خوارەوە کە خۆیان ڕاگەیاندووە (بە زۆری) لێپرسراوەتی ئەم پرسیار و وەڵامەیان لە ئەستۆ گرتووە.
Iain McKay (بەشداری سەرەکی و سەرنووسەر)، Gary Elkin ، Dave Neal ، Ed Boraas
سوپاسگوزاری ئەمانەی خوارەوەین بۆ بەشداری و سەرنجدانیان Andrew Flood ، Mike Ballard ، Francois Coquet ، Jamal Hannah ، Mike Huben ، Greg Alt ، Chuck Munson ، auline McCormack ، Nestor McNab ، Kevin Carson ، Shawn Wilbur ، Nicholas Evans ،
هەروەها سوپاسی هاوڕێیانمان لە (the anarchy)، (oneunion) و (organise!) دەکەین
“An Anarchist FAQ”, Version 14.*
Copyright (C) 1995-2010 The Anarchist FAQ Editorial Collective:
مۆڵەتی کۆپی و بڵاوکردنەوە و دەستکاریکردنی ئەم بەڵگەنامەیە بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتنامەی (GNU)ی بەڵگەنامە ئازادەکان، دراوە، ڤێرژنی 1.1 و ڤێرژنەکانی دواتری لەلایەن دەزگەی نەرمەکاڵای ئازاد و مەرجە گشتییەکانی (GNU)یەوە بڵاوکراتەوە، ڤێرژنی 2.0 و ڤێرژنەکانی دواتر لەلایەن دەزگەی نەرمەکاڵای ئازادوەوە بڵاوکراتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر سەیری پەڕەی مۆڵەتنامەکان (http://www.gnu.org/ ) بکەن.
به‌شی A – ئه‌نارکیزم چییه؟
به‌شی B – بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان دژی سیستمی هه‌نووکه‌یین؟
به‌شی C – ئه‌فسانه‌کانی ئابووری سه‌رمایه‌داری ‘چی‘ن؟
به‌شی D – ده‌وڵه‌تگه‌رایی و سه‌رمایه‌داری چۆن کارایی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه داده‌نێن؟
به‌شی E – به باوه‌ڕی ئه‌نارکیستان هۆکاری گرفته ئیکۆلۆگییهکان چین؟
به‌شی F – ئایا “ئه‌نارکۆ“-کاپیتالیزم جۆرێکه له ئه‌نارکیزم؟
به‌شی G – ئایا ئه‌نارکیزمی تاکگه‌را، سه‌رمایه‌دارانه‌یه؟
به‌شیH – بۆچی ئه‌نارکیستان دژی سۆشیالیزمی ده‌وڵه‌تین؟
به‌شی I – کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌نارکیستی چۆنه؟
به‌شی J – کاری ئهنارکیستەکان چیە؟
پاشکۆی – ئه‌نارکیزم و “ئه‌نارکۆ“-کاپیتالیزم
پاشکۆی – سیمبوله‌کانی ئه‌نارکیزم
پاشکۆی – ئه‌نارکیزم و مارکسیزم
پاشکۆی– شۆڕشی ڕوسی
- خوێنەرانی هێژا، تا ئێستا ئەم بەشانە (A, A.1, A.1.1, A.1.2, A.1.3, A.1.4, A.1.5, A.2, D.2, D.2.1, D.2.2, J.2, J.2.1, J.2.2, J.2.3, J.2.4, J.2.5, J.2.6, J.2.7, J.2.8, J.2.9, J.2.10) وەرگێڕدراونەتە سەر کوردی. وەرگێڕانی بەشەکانی تری لە گرەوی دەستبەکاربوونی هاوڕێیان و خوێنەرانی بەدەربەستدایە.
ئه‌نارکیزم چییه؟
به‌شی A – ئه‌نارکیزم چییه؟
شارستانی هاوچه‌رخ له‌ته‌ك سێ قه‌یرانی نه‌هامه‌تباردا ڕووبه‌ڕووه: (1) هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ، ڕاده‌ی ڕوو له زیادی هه‌ژاری، لانه‌وازی، تاوان، توندوتیژی، نامۆبوون، ئالووده‌یی به به‌نگگه‌ر و ئه‌لکول، لاوازبوونی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ناده‌ربه‌ستی ڕامیاری، دابه‌زینی مۆرکه مرۆییه‌کان، هاتنه‌خواره‌وه‌ی پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نییه‌کان و هیتر؛ (2) تێکدان و وێرانکردنی زه‌مین و جوانی سروشت، که ژیانی بوونه‌وه‌ره‌کان به‌وه‌وه به‌ستراوه؛ و (3) زۆربوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌که کۆمه‌ڵکوژه‌کان، به‌تایبه‌ت چه‌که ناوه‌کییه‌کان.
بۆچوونه ئۆرتۆدۆکسه‌کان ، له‌وانه بۆچوونی “شاره‌زایان”، ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندنه سه‌ره‌کییه‌کان و رامیاران به‌گشتی ئه‌م قه‌یرانانه له‌یه‌ك جیا ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر یه‌که‌یان بۆ هۆکاری جیاواز ده‌گێڕنه‌وه، له هه‌وڵی له‌یه‌ك دابڕینی ئه‌م سیانه دان. ئه‌وه‌ی که ئه‌م “بۆچوونه ئۆتۆدۆکسه” بێ سه‌ره‌نجام ده‌بێت، ئاساییه، چونکه ئه‌م گرفتانه له باری ته‌شه‌نه‌کردندان. بێ گومان ئه‌گه‌ر ڕاسا و ڕێسایه‌کی تر نه‌گرینه به‌ر، نه‌هامه‌تییه‌ك یه‌خه‌مان ده‌گرێت چ به‌هۆی جه‌نگه وێرانگهرهکانهوه یا به هۆی وێرانکردنی ژینگه‌وه یا له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڕندهگهرییهوه.
ئه‌نارکیزم به به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه‌ی هاوبه‌شی ئه‌م قه‌یرانانه، ڕێگه‌چاره‌ی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ست ده‌خاته ڕوو. سه‌رچاوه‌ی هاوبه‌شی ئه‌م قه‌یرانانه که پایه‌ی بنچینه‌یی ده‌سه‌ڵاتی قوچکه‌یی (hierarchical authority) ئه‌وه‌ی که گشت پێکهاته سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگه “شارستانی”یه‌کان له‌سه‌ری وهساون – چ سه‌رمایه‌داریی و چ “کۆمونیست“- پێك ده‌هێنێت، شتێك نییه بێجگه له چین و پایه‌به‌ندی پێگه‌کان. له‌به‌ر ئه‌مه شیکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که ته‌واوی ده‌زگه‌کان (ڕێکخراوگهلێك که خوازیاری ناوه‌ندێتی ده‌سه‌ڵاتن له لووتکه‌ی پێکهاته‌کاندا) له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بنچینه‌یه داڕێژراون، له‌وانه کۆمپانیاکان، دامه‌زراوه‌ی کارگێڕی- ده‌وڵه‌تی، سوپا، باڵه رامیارییه‌کان، ده‌زگه ئایینییه‌کان، دانشگه‌کان و هیتر. پاشان ئه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کات، که په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی ده‌سه‌ڵاتداران به‌و جۆره پلهوپایهبهندییه چ کاراییه‌کی نیگه‌تیڤ له‌سه‌ر تاکه‌کان، کۆمه‌ڵ و فه‌رهه‌نگ داده‌نێت. له ( به‌شی A وE ) هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا سه‌رنجێك بخه‌ینه سه‌ر شیکردنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی ئه‌نارکی له‌و پلهوپایهبهندییهی ده‌سه‌ڵات و کاراییه نیگه‌تیڤه‌کانی.
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێت، که ئه‌نارکیزم ته‌نیا ڕه‌خنه‌یه‌ك له “نیگه‌تیڤی” و “وێرانگه‌ری” شارستانی هاوچه‌رخ نییه. به‌ڵکو پێشنیارێکه بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد. ئێما گۆڵدمان Emma Goldman “پرسی ئه‌نارکیزم” ئاوا ده‌رده‌بڕێت : “پرسێك که ئه‌وڕۆکه ئێمه له‌ته‌کیدا ڕووبه‌ڕووین، ئه‌وه‌یه چۆن به‌خۆمان بین و له کاتی یه‌کێتی له‌ته‌ك که‌سانی تر و هه‌ستکردن له‌ته‌ك که‌سه‌کانی تردا، تایبه‌تمه‌ندی چۆنییه‌تی خۆمان بپارێزین. “[Red Emma Speaks, pp. 158-159] به واتایه‌کی تر، چۆن ده‌توانین کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك چێ بکه‌ین، که تێیدا لێهاتووییه‌کان و پێداویستی که‌سه‌کان بهێنرێنه دی، به‌ڵام نه‌ك به نرخی ژێرپێخستنی لێهاتوویه‌کان و پێداویستییه‌کانی که‌سانی تر! بۆ گه‌یشتن به‌م داخوازییانه، ئه‌نارکیسته‌کان ئاره‌زووی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌که‌ن، که تێیدا له بری کۆنترۆڵ “له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه“ به‌هۆی پایه‌به‌ندی قوچکهییی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندانه، کاروباری مرۆڤایه‌تی، به‌پێی قسه‌ی بێنیامین ترکهر Benjamin Tucker “ له ڕێگه‌ی که‌سه‌کان یا ئه‌نجومه‌نه خۆبهخشيکانهوه به‌ڕێوه ده‌برێت. “ [Anarchist Reader, p. 149] له کاتێکدا که له (به‌شی I و J )ده‌چینه سه‌ر ڕۆشنکردنه‌وه‌ی پێشنیاره پۆزه‌تیڤه‌کانی ئه‌نارکیزم له‌مه‌ڕ به‌رپاکردنی وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك – کۆنترۆڵ له “خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه”، له به‌شه سه‌ره‌تاییه‌کانیدا کرۆکی سازێنه‌رانه‌ی ئهنارکیزمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت. کڕۆکی سازێنه‌ر و پۆزه‌تیڤی ئه‌نارکیزم ته‌نانه‌ت له ڕه‌خنه‌یدا له شێوه‌کاره ناته‌واوه‌کانی مارکسیزم و ”لیبرالیزم”ی ده‌ستی راستی به ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت. (به‌شی F و H )
هه‌روا که کلیفۆرد هارپه‌ر Clifford Harper ده‌ڵێت: “ [1] ئه‌نارکیزم، کاتێك که له ڕهیشهوه بناسرێت، هه‌روه‌ك گشت بۆچوونه گه‌وره‌کان، زۆر ساده‌یه – مرۆڤه‌کان له لوتکه‌ی شکۆ و گه‌وره‌یی دان، کاتێك که ئازادانه دوور له فه‌رمانڕه‌وایی ده‌ژین و له‌بری فه‌رمان وه‌رگرتن، له‌نێوان خۆیاندا بڕیار ده‌ده‌ن. “ [Anarchy: A Graphic Guide, p. vii] به‌هۆی داخوازی ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه بۆ فراوانکردنی ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی تا دوا پله‌ی گونجاو، ئه‌وان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌زگه خه‌ڵك سهرکوتگهرهکانن:
”کۆمهڵگهیهكی ئازاد له رامیارییه‌کان و ده‌زگه سه‌پێنراوه‌کان، که به‌ربه‌ستی به‌رده‌م پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تین، داخوازی هاوبه‌شی گشت ئه‌نارکیسته‌کانه.“ [Rudolf Rocker, Anarcho-Syndicalism, p. 9]
هه‌روه‌ك چۆن ده‌بینین، ته‌واوی ده‌زگه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای پایهبهندییه قوچکهییکان(hierarchy) پێكهاتوون و خووی سه‌رکوتگه‌رانه‌یان ڕاسته‌وخۆ له‌م پایهبهندیانهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
ئه‌نارکیزم تیۆرییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی- ئابووری و ڕامیارییه، به‌ڵام هیچ کات ئادیۆلۆژیا نییه. ئه‌م جیاوازییه زۆر گرنگه. به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی، تیئۆری واته تۆ خاوه‌نی هزرێکی. له کاتێکدا له ئایدیلۆژیادا هزر خاوه‌نی تۆیه. ئه‌نارکیزم په‌یکه‌ره‌یه‌که له هزره‌کان، به‌ڵام شاییسته‌ی گونجان(flexible )ن، به‌رده‌وام له باری پێگهییین و ڕهوتاندندایه و هه‌رده‌م به ڕووی زانیاری تازه‌دا کراوه‌یه. به‌و جۆره‌ی که له‌ته‌ك گۆڕان و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه، ئه‌نارکیزمیش پێش ده‌که‌وێت و هه‌ڵده‌کێشێت. له به‌رامبه‌ردا، ئایدیۆلۆژی کۆمه‌ڵه بۆچوونێکی “نه‌گۆر”ه، که خه‌ڵکی ده‌مارگیرانه باوه‌ڕییان پێیه‌تی و به‌گشتی نکۆڵی له ڕاستی و گۆران ده‌کات. ته‌واوی ئه‌و بۆچوونه “نه‌گۆرانه” سه‌رچاوه‌ی سه‌رکوت و ناکۆکین، له هه‌وڵی خۆسه‌پاندن و توانه‌وه‌ی که‌سه‌کانه له خۆیدا. به چاوپۆشی له‌وه‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه (لێنینیزم) بێت یا بابه‌تگه‌رایی، لیبرالیزم “ئازادیخوازی” یا هه‌ر شتێکی تر، ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که هه‌موویان سه‌ره‌نجامێکی چونیه‌کیان هه‌یه: له‌ناوبردنی که‌سانی ڕاستینه له‌ژێر ناوی باوه‌ڕدا. باوه‌ڕێك که به‌گشتی به‌رژه‌وه‌ندی ژماره‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتدار له‌به‌رچاو ده‌گرێت، یا به‌و جۆره‌ی که باکۆنین Michael Bakunin ده‌ڵێت :
“ تاکو ئه‌وڕۆکه مێژووی مرۆڤایه‌تی ته‌نیا وێنایه‌كی به‌رده‌وامی قوربانیبوونی ملیۆنه‌ها مرۆڤی بێ‌تاوان له سایه‌ی شانازی بێبنه‌مای خوا، وڵات، تواناداری ده‌وڵه‌ت، شانازی نه‌ته‌وه‌یی، مافی مێژوویی، ئازادی رامیاری، خۆشگوزه‌رانی گشتیدا بووه. “ [God and the State, p. 59]
دۆگماکان مه‌رگ و به‌سته‌ڵه‌ك له جومگه‌کانیاندایه و به گشتی کاری چه‌ند “په‌یامبه‌ر”ێکی مردووی ئایینی یا سیکیولاریستن، که په‌یڕه‌وانیان وه‌ك به‌رد له باوه‌ڕه‌کانیان بتیان چێکردووه. ئه‌نارکیسته‌کان ده‌یانه‌وێت مرۆڤی زیندوو، مردووان کفن بکا و بتوانێت درێژه به ژیانی خۆی بدات. مرۆڤی زیندوو ده‌بێت فه‌رمانڕه‌وایی مردووه‌کان بکات، نه‌ك پێچه‌وانه‌وه‌که‌ی. ئایدیۆلۆژییه‌کان دوژمنی سه‌رسه‌ختی بیری ڕه‌خنه‌گرانه و ئازادیخوازین… به په‌رتوکێکی پڕ له فه‌رمان و “وه‌ڵام” له “لێپرسراوه‌تی” و خۆبیرکردنه‌وه دوورمان ده‌خه‌نه‌وه!
ئێمه به ئاماده‌کردنی ئه‌م FAQ له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی “ڕاست” نین و نامانه‌وێت په‌رتووکێکی نوێ له یاساکان بخه‌ینه ڕوو. ئێمه له‌م FAQ دا کورته‌یه‌ك له‌مه‌ڕ ڕابوردووی ئه‌نارکیزم ڕوون ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام فره‌تر پێ له‌سه‌ر چوارچێوه هاوچه‌رخه‌کانی داده‌گرین و ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌وڕۆکه ئێمه ئه‌نارکیستین. ئه‌م FAQ هه‌وڵێکه بۆ به‌ئاگاهێنانی هه‌ستی بیرکردنه‌وه و شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه له ده‌روونی ئێوه‌دا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه له دووی ئایدیۆلۆژییه‌کی نوێ ده‌گه‌ڕێن، ئه‌نارکیزم به که‌ڵکی ئه‌نگۆ نایێت.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌نارکیسته‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا که‌تواری و لۆژیکی بن، به‌ڵام په‌سه‌ند “معقول” نین. مرۆڤه “په‌سه‌نده‌کان” به شێوه‌ی ناڕه‌خنه‌یی هه‌رچی که “شاره‌زایان” و “ده‌سه‌ڵاتداران” به “ڕاست” بزانن، وه‌ری ده‌گرن و سه‌ره‌نجام هه‌میشه کۆیله ده‌بن. وه‌ك باکۆنین ده‌ڵێت ئه‌نارکیسته‌کان ده‌زانن که :
“ مرۆڤ ته‌نیا کاتێك به‌هێزه، که بتوانێت پێ له‌سه‌ر راستییه‌کانی دابگرێت، ئه‌وه‌ش کاتێکه که کارکرد و گوته‌کانی له ده‌روونی خۆیه‌وه سه‌رچاوه بگرن، ئه‌وسا له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا بێت، ده‌زانێت چی بکات و چی بڵێت. بۆی هه‌یه تێكبشکێت، به‌ڵام هه‌رگیز شه‌رم له خۆده‌ربڕین و داننان به هۆیه‌کانی تێکشانی ناکات. “ [quoted in Albert Meltzer, I couldn’t Paint Golden Angels, p. 2]
ئه‌وه‌ی باکۆنین ڕوونی ده‌کاته‌وه، وزه‌ی هزری سه‌ربه‌خۆیه، که هه‌مان وزه‌ی ئازادییه. ئێمه هانتان ده‌ده‌ین تا “په‌سه‌ند” نه‌بن و کوێرانه وته‌ی که‌سانی تر وه‌رنه‌گرن. به خۆتان بیر بکه‌نه‌وه و هه‌نگاو بنێن!
دوا خاڵ ئه‌وه‌یه که به دڵنیاییه‌وه ئه‌م (FAQ) دوا قسه نییه له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم. له‌وانه‌یه زۆربه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان له‌ته‌ك ئه‌وه‌ی که لێره‌دا نووسراوه ناکۆك بن و کاتێك که مرۆڤه‌کان به‌خۆیان بیر بکه‌نه‌وه شتێکی وا شیاوی له‌به‌رچاو گرتنه. ته‌واوی ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌مانه‌وێت، ئه‌وه‌یه که بۆچوونه پاییه‌کانی ئه‌نارکیزم دیاری بکه‌ین و شیکردنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی خۆمان له‌مه‌ڕ بابه‌تگه‌لی دیاریکراو بخه‌ینه ڕوو.
ئه‌نارکیزم چییه؟
A.1 ئه‌نارکیزم چییه؟
ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه به ئامانجی پێكهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکی “بێ خاوه‌ن و بێ سه‌روه‌ر. “ [P-J Proudhon, What is Property , p. 264] به واتایه‌کی تر، ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه، که ئامانجی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که، که تێیدا که‌سه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئازادانه و یه‌کسان هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن. به‌پێی ئه‌مه ئه‌نارکیزم دژ به هه‌موو جۆره سیستمێکی قوچکه‌یی (hierarchical control ) کۆنترۆڵه –چ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، چ له لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌کانه‌وه– وه‌ك شتێکی زیانبه‌خش بۆ که‌سه‌کان و تاکایه‌تییان، هه‌روه‌ها ناپێویستیشه.
به وته‌ی سوزان براون L. Susan Brown ی ئه‌نارکیست:
“له کاتێکدا ده‌رکی خه‌ڵکی له ئه‌نارکیزم توندوتیژییه – بزاڤی دژه‌ده‌وڵه‌ت– ئه‌نارکیزم ڕێبازێکه جوانتره له نه‌یارییه‌کی ساده له‌ته‌ك ده‌وڵه‌ت. ئه‌نارکیسته‌کان دژی ئه‌و شێوازه بیرکردنه‌وه‌ن، که ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری بۆ کۆمه‌ڵگه به پێویستییه‌کی ناچاری ده‌زانن و له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا پشتیوانی له گه‌لکاری و هه‌ره‌وه‌زی، شێوه ناپایه‌به‌ندی قوچکه‌یی کۆمه‌ڵگه و ڕێکخراوه‌ی ڕامیاریی و ئابووریی ده‌که‌ن.“ [The Politics of Individualism, p. 106]
هه‌رچه‌نده هه‌میشه له نێوان گشت تیئۆرییه ڕامیارییه‌کاندا، “ئه‌نارکیزم” و “ئه‌نارکی” خراپتر له هه‌مووان وێنا کراون. به‌گشتی، ئه‌م واژانه وه‌ك “ئاژاوه” یا “بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی” به‌کار ده‌برێن و سه‌ره‌نجام ئه‌م شێوازی بیرکردنه‌وه‌یه به‌و وێناندنانه‌وه ده‌که‌نه به‌ڵگه‌ی ئاژاوه‌خوازی ئه‌نارکیسته‌کان و حه‌زی ئه‌وان به “ گه‌رانه‌وه بۆ یاساکانی جه‌نگه‌ڵ”.
ڕه‌وتی ئه‌م خراپ وێناندنه بێ پێشینه‌ی مێژوویی نییه. بۆ نموونه له وڵاتانێكدا که میریی له‌ژێر فه‌رمه‌نڕه‌وایی تاکه‌که‌س (شانشینی)دایه، واژه‌گه‌لی وه‌ك “کۆماری” و “دیموکراسی” ڕێك به واتای “ئه‌نارکی”، بۆ ده‌ربڕینی بێنه‌زمی و تێکدان به‌کار ده‌برێن. هه‌ر بۆیه ئه‌وانه‌ی که له بوونی بارودۆخی هه‌نووکه‌یی سوودمه‌ندن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاوه‌کو ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه ده‌رببڕن، که له سایه‌یدا نه‌یاری له‌ته‌ك سیستمی هه‌نووکه‌یی بێکه‌ڵك بێت و کۆمه‌ڵی تازه ده‌کێشرێته پای بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی. یان ئاوا که ئێریکۆ مالا‌تێستا Errico Malatesta ده‌ری ده‌بڕێت:
” له‌وه‌ته‌ی وا بیر ده‌کرێته‌وه، که میریی پێویسته و به‌بێ میرایه‌تی بۆی هه‌یه شێوان و په‌رێشانی به‌رپا ببێت، ئیتر زۆر سروشتی و لۆژیکییه که ئانارکی، ئه‌وه‌ی که به واتای نه‌بوونی میرییه، به واتای نه‌مانی نه‌زم و ڕێکخستن لێك بدرێته‌وه. “ [Anarchy, p. 16]
ئه‌نارکسیته‌کان ده‌یانه‌وێت ئه‌م “ده‌رکه ناڕۆشنه گشتگیره” بۆ ئه‌نارکی بگۆڕن، تاوه‌کو خه‌ڵکی زیان و نه‌هامه‌تییه‌کانی میری (حکومت) و هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌کی پایهبهندیی قوچکهییانهیان بۆ ده‌ر بکه‌وێت:
”گۆڕینی بۆچوون و خه‌ڵکی هێنانه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی که بوونی میری نه‌ك ته‌نیا پێویست نییه، به‌ڵکو زۆر زیانبه‌خشیشه، ئه‌و کات واژه‌ی ئه‌نارکی که به واتای نه‌مانی میرییه بۆ هه‌مووان یه‌ك تێگه‌یشتنی ده‌بێت: نه‌زم و ڕێکخستنی سروشتی، یه‌کبوونی پێداویستییه مرۆییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان و ئازادی بێ‌سنوور له چوارچێوه‌ی هاوپشتی بێ‌سنووردا. “[Op. Cit., pp. 16]
ئه‌م FAQ به‌شێکه له پرۆسه‌ی گۆڕینی ئه‌و بیرکردنه‌وه زاڵه له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم و واتای ئه‌نارکی. به‌ڵام ئه‌مه گشت نییه. هه‌روه‌ها له پاڵ خه‌بات دژی شێواندنی به‌رهه‌مهاتوو له‌لایه‌ن ئه‌و “ده‌رکی ناڕۆشنی گشتی”یه‌وه به‌رامبه‌ر “ئه‌نارکی”، ده‌بێت ئێمه له دژی شێواندنی درێژماوه‌ی ده‌ستکردی دوژمنانی رامیاری و کۆمه‌لایه‌تیمان له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم و ئه‌نارکیسته‌کان تێ‌بکۆشین. به‌و جۆره‌ی که بارتۆلۆمیۆ ڤانزه‌تی Bartolomeo Vanzetti له‌باره‌ی ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه ده‌ڵێت: “ڕادیکاڵترینی رادیکاڵه‌کان – پشیله کێوییه‌کان– ترسێنه‌ر و حهپهسێنهری ڕیاکاران و ده‌مارگیران، به‌هره‌کێشان، ده‌ستبڕان، خۆدهرخهران و سته‌مکارانن… تد، ئێمه زیاتر له هه‌موو که‌سێك که‌وتووینه‌ته به‌ر سته‌مکاری، خراپ نیشان دراوین و خه‌ڵکمان خراپ لێ تێگهیێندراوه.“ [Nicola Sacco and Bartolomeo Vanzetti, The Letters of Sacco and Vanzetti, p. 274]
ڤانزه‌تی ده‌یزانی له‌مه‌ڕ چی ده‌دوێت. وی و هاوه‌ڵه خۆشه‌ویسته‌که‌ی نیکۆلا ساکۆ Nicola Sacco له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه له‌سه‌ر تاوانێك که ئه‌وان ده‌ستیان تێدا نه‌بوو، زیندانی کران و له هه‌مان ساڵدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌نارکی و خه‌ڵکی ئه‌وێنده‌رێ نه‌بوون، ساڵی 1927 به ئه‌له‌کتریك له سێداره درا. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م FAQ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه تاوه‌کو سوکایه‌تی و تۆمه‌تگه‌لی هه‌ڵبه‌ستراو بۆ ئه‌نارکیسته‌کان له‌لایه‌ن ده‌زگه‌کانی ڕاگه‌یاندنی سه‌رمایه‌داریی، ڕامیاران و سه‌رۆکه‌کان به درۆ بخاته‌وه (به خۆ بواردن له‌و تۆمه‌تانه‌ی که دۆسته رادیکاڵه‌کانی جارانمان –له‌وانه لیبرڵهکان و مارکسیسته‌کان– بۆیان دروست کردوووین) . هیوادارین که توانیبێتمان له کۆتایی ئه‌م FAQ)دا ئه‌وه ڕۆشن بکه‌ینه‌وه، که بۆچی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رده‌م ئه‌و گشته کاته‌یان بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئه‌نارکیزم خه‌رج کردووه… . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌نارکیزم تاکه تیۆرییه‌که، که بنه‌ڕه‌تییانه ئازادی بۆ هه‌مووان مسۆگه‌ر ده‌کا و کۆتایی به هه‌موو ئه‌و سیستمانه – که له‌سه‌ر بنه‌مای میرایه‌تی که‌مایه‌تی به‌سه‌ر زۆرایه‌تی دامه‌زراون– ده‌هێنێت.
“ئه‌نارکی” چی ده‌گه‌یێنێت؟
A.1.1 “ئه‌نارکی” چی ده‌گه‌یێنێت؟
ڕیشه‌ی وشه‌ی ئه‌نارکی “anarchy“ بۆ زمانی یۆنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه. پێشگری(an) یا (a) به واتای “نا”، “به‌بێ”، “نه‌بوون” له‌ته‌ك واژه‌ی archos که به واتای “فه‌رمانڕه‌وا”، “به‌رێوه‌به‌ر”، “سه‌رۆك”، “فه‌رمانده‌ر” یا “ده‌سه‌ڵاتدار” دێت، یا به‌و جۆره‌ی که پیته‌ر کرۆپۆتکین Peter Kropotkin له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت “ئه‌نارکی ڕیشه‌ی یۆنانی هه‌یه و به واتای “دژه ده‌سه‌لات” دێت.“ [Anarchism, p. 284]
له کاتێکدا که واژه یۆنانییه‌کانی anarchos و anarchia به زۆری به “نه‌بوونی میری” یا “بێ ده‌وڵه‌تی” لێك ده‌درێنه‌وه، واتای ڕه‌سه‌نی ئه‌نارکیزم ته‌نیا به واتای “به‌بێ ده‌وڵه‌ت” نییه. “An-archy” به واتای ” به‌بێ فه‌رمانڕه‌وا” و یا به شێوه‌یه‌کی گشتی به واتای “بێ سه‌روه‌ری“ه. بۆ نموونه کرۆپۆتکین ئاوا مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌کات، که ئه‌نارکیزم “ نه‌ك ته‌نیا هێڕش ده‌کاته سه‌ر سه‌رمایه، به‌ڵکو هێڕش ده‌کاته سه‌ر ڕیشه‌کانی – یاسا، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه و سه‌روه‌ری و ده‌وڵه‌ت– .“ [Op. Cit., p. 150] بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، ئه‌نارکی به‌و جۆره‌ی که به‌گشتی وێنا ده‌کرێت، به واتای بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی نییه، به‌ڵام به واتای نه‌بوونی ده‌ستوور و فرمانه.“[Benjamin Tucker, Instead of a Book, p. 13] له‌م ڕووه‌وه باشتره سه‌رنجی کورته‌یه‌کی زۆر جوانی داڤید وایك David Weick له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم بده‌ین:
“ ئه‌نارکیزم ده‌توانرێت وه‌ك بیرێکی ڕامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌رك بکرێت، که دژی هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵات، فه‌رمانڕه‌وایی، زاڵیی و چینبه‌ندییه‌کی قوچکه‌ییه، ویست و داخوازیگه‌لێکه بۆ سڕینه‌ی هه‌موو ئه‌وانه…. به‌م پێیه ئه‌نارکیزم شتێکه واوه‌تر له دژه‌ده‌وڵه‌تی …. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر میری (ده‌وڵه‌ت) … به دیاریکراوی ناوه‌ندی ڕه‌خنه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان بێت“ [Reinventing Anarchy, p. 139]
له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌نارکیزم له بنه‌ڕه‌تدا له‌بری ئه‌وه‌ی دژه‌ده‌وڵه‌ت یا دژه‌میری بێت، بزاڤێکه دژی پێکهاته‌ی قوچکه‌یی (hierarchy ). بۆچی؟ چونکه “پله‌به‌ندییه قوچکه‌ییه‌کان” پێكهاته‌یه‌کی ڕێکخراون، که چێتی به فه‌رمانڕه‌وای ده‌به‌خشن. له‌و کاته‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت باڵاترین جۆری پله‌به‌ندی قوچکه‌ییه، ئه‌نارکیسته‌کان، دژه ده‌وڵه‌تن، به‌ڵام ئه‌مه پێناسه‌یه‌کی ته‌واو نییه بۆ ئه‌نارکیزم. ئه‌مه به‌و واتایه‌یه که ئه‌نارکیسته که‌توارییه‌کان نه‌ك ته‌نیا دژی دوڵهتن، به‌ڵکو دژی هه‌موو جۆره ڕێکخراوێکی پله‌به‌ندی قوچکه‌یین. براین مۆریس Brian Morris واته‌نی:
“واژه‌ی ئه‌نارکی ڕیشه‌یه‌کی یۆنانی هه‌یه و له بنه‌ڕه‌تدا به واتای نه‌بوونی فه‌رمانڕه‌وا دێت. ئه‌نارکیسته‌کان که‌سانێکن که هه‌موو جۆره میرییه‌ك و ده‌سه‌لاتێکی سه‌پاو، هه‌موو پێکهاته قوچکه‌ییه‌کان و دهسهڵاتخوازییهك ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه. به‌م پێیه وه‌ك ئه‌نارکیستی مه‌کسیکی فلۆرێس ماگۆن Flores Magon پێی ده‌ڵێت: “ئه‌نارکیسته‌کان “دژی سێکوچکه‌ی” – ده‌وڵه‌ت، سه‌رمایه و کلیسا–ن. له‌م ڕووه‌وه، ئه‌نارکیسته‌کان له‌پاڵ دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌تدا، دژی هه‌موو جۆره جۆره ده‌سه‌ڵاته ئایینییه‌کانن. به‌ڵام ئه‌نارکیسته‌کان له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، به شێوازی جیاواز، هه‌وڵی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پێكهاتوو له ئه‌نجوومه‌نه خۆبهشهکانن، له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی فیدراسیۆنه‌کان، دوور له ناوه‌ندێتی و ڕێکخستنه سهروخوارییهکان“ [Anthropology and Anarchism, pp. 35-41, Anarchy: A Journal of Desired Armed, no. 45, p. 38]
ئاوڕدانه‌وه له واژه‌ی “پله‌به‌ندی قوچکه‌یی” له‌م ده‌قه‌دا بۆ گه‌شه‌یه‌کی نوێی چۆنایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه – ئه‌نارکیسته کلاسیکه‌کان له‌وانه پرۆدۆ‌ن ، باکونین و کرۆپۆتکین ئه‌گه‌ر چی ئه‌م واژه‌یان به‌کار بردووه، به‌ڵام زۆر که‌م ( ئه‌وان به‌گشتی واژه‌ی “ده‌سه‌ڵات – authority” که کورتکراوه‌ی ” لایه‌نگری ده‌سه‌ڵاتداری– authoritarian” بووه، به‌کار ده‌به‌ن.) هه‌رچه‌نده له نووسینه‌کانی ئه‌واندا ده‌رده‌که‌وێت، فیلۆسۆفییهك بووه دژی پله‌به‌ندی قوچکه‌یی و دژی نایه‌کسانی له ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵاواردن له‌نێوان تاکه‌کان. باکونین، له‌م باره‌وه قسه‌ی کرد، کاتێك که هێرشی کرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاته “فه‌رمی”یه‌کان و به‌رگری له کارایی سروشت کرد، هه‌روه‌ها وتی:
“ ئایا ده‌ته‌وێت هیچ که‌س نه‌توانێت زۆر و سته‌م له هاوجۆری خۆی بکات؟ ده‌ی دڵنیابه له‌وه‌ی که نابێت هیچ که‌س له ژێڕ ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتی که‌سێکی دیکه‌دا بێت“[The Political Philosophy of Bakunin, p. 271]
هه‌روه‌ك جیف دراوگن Jeff Draughn تێبینی کردووه، “ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌رده‌م به‌شێك له ‘پرۆژه‌ی شۆڕش‘ په‌رده‌پۆشکراوه، ته‌نیا له‌م دواییانه‌دا چه‌مکی دژه پێکهاته‌ی قوچکه‌یی وردتر واتای خۆی وه‌رگرت. له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، ڕیشه‌ی ئه‌م ڕاستییه به‌رجه‌سته‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕیشه‌کانی واژه‌ی ‘ئه‌نارکی‘ “ [Between Anarchism and Libertarianism: Defining a New Movement] **
دووباره پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرینه‌وه، که دژایه‌تی له‌ته‌ك پله‌به‌ندی قوچکه‌یی، بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، ته‌نیا به میری و ده‌وڵه‌ت به‌رته‌سك نابێته‌وه. ئه‌م دژایه‌تییه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتدارییه ئابووریییه‌کان و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایتییه‌کان، هه‌روه‌ها ڕامیارییه‌کانیش، به‌تایبه‌ت ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی که به خاوه‌ندارێتی سه‌رمایه‌داری و کرێکاری کرێگرته‌وه، وابه‌سته‌ن. ده‌توانین ئه‌مه له به‌ڵگه‌نامه‌کانی پرۆدۆ‌ن دا وه‌ها هه‌ڵسه‌نگێنین “سه‌رمایه … له زه‌مینه‌ی ڕامیاریدا هاوشێوه‌ی میرییه … بۆچوونگه‌لی ئابوورییانه‌ی سه‌رمایه‌داری، ڕامیاری میری و ده‌سه‌ڵاتداران و بۆچوونگه‌لی خوداناسانه‌ی کلیسا، هاوشێوه‌ی یه‌کترن و به ڕێگه‌ی جۆراوجۆر به‌یه‌کتره‌وه به‌ستراون. هێڕش بۆ سه‌ر یه‌کێکیان، هاوتای هێڕشه بۆ سه‌ر هه‌موویان… ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه به کرێکار و ده‌وڵه‌ت به ئازادی ڕه‌وای ده‌بینێت، هه‌مان شته که ئایین به گیانی ڕه‌وا ده‌بینێت. ئه‌م سێکوچکه سه‌رکوتگه‌رانه به هه‌مان ڕاده‌ی که له فیلۆسۆفیدا ژه‌هراوییه، له که‌تواریشدا ژه‌هراوییه. کاراترین ڕێگه‌ی سته‌مکردنه له خه‌ڵك، که هاوکات جه‌سته و ویست و ژیرییان کۆیله ده‌کات.“ [quoted by Max Nettlau, A Short History of Anarchism, pp. 43-44] سه‌ره‌نجام به‌وه ده‌گه‌ین که ئێما گۆڵدمان دژی سه‌رمایه‌داری پێیگه‌ییشت “ مرۆڤ ده‌بێت کاری بفرۆشێت، له‌به‌ر ئه‌وه، حه‌ز و داوه‌رییه‌کانی ملکه‌چی ویستی خاوه‌نکار ده‌بن.“ [[Red Emma Speaks, p. 50] چڵ ساڵ لهوهوپێشتر باکونین ئه‌م خاڵه‌ی ده‌ستنیشان کرد، که له سایه‌ی سیستمی هه‌نووکه‌یدا “ کرێکار که‌سێتی و ئازادی خۆی له‌به‌رمبه‌ر کرێدا به سه‌رمایه‌دار ده‌فرۆشێت. “ [Op. Cit., p. 187]
به‌م پێیه، “ئه‌نارکی” واوه‌تر له نه‌بوونی میریی، ده‌گه‌یێنێت. ئه‌نارکی به واتای دژایه‌تی له‌ته‌ك هه‌موو جۆره‌کانی ڕێکخراوه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان و پله‌به‌ندییه قوچکه‌ییه‌کان دێت. کرۆپۆکین واته‌نی “ ڕیشه‌ی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌نارکیستی … له ڕه‌خنه گرتن له پێکهاته‌ی قوچکه‌یی دامودهزگهکان و چه‌مکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازی و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاراستانه‌دایه که له بزاڤه پێشکه‌وتنخوازه‌کاندا خۆیان ده‌رده‌بڕن.“ [Op. Cit., p. 158] ئه‌نارکیزم، لای ئێریکۆ مالا‌تێستا “له یاخیبوونی مۆراڵی له دژی سته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌دایك بوو.“ ئه‌وه‌ی که “ له‌به‌ر هۆکاری دیاریکراوی نه‌هامه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه” که توانرا له خاوه‌ندارێتی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌تدا په‌یان پێ ببرێت.“ کاتێك که مرۆڤی سته‌مدیده “هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ندارێتییه‌که‌ی دا، ئه‌و کاته بوو، که ئه‌نارکیزم له دایك بوو.“ [Errico Malatesta: His Life and Ideas, p. 19]
سه‌ره‌نجام، هه‌ر جۆره هه‌وڵێك بۆ نیشاندانی ئه‌نارکی ته‌نیا وه‌ك دژه‌ده‌وڵه‌ت، هه‌ڵه‌یه‌که له لێكدانه‌وه‌ی واژه‌که و ڕێگه‌یه‌ك که بزاڤی ئه‌نارکیستی گرتوویه‌تییه به‌ر. به‌و جۆره‌ی که براین مۆریس ده‌ستنیسانی ده‌کات “ کاتێك که که‌سێك نووسراوه‌ی ئه‌نارکیسته کلاسیکه‌کان هه‌ڵده‌داته‌وه … وێرای سروشتی بزاڤی ئه‌نارکیستی … ده‌رده‌که‌ویت که ئه‌نارکی هیچ کات [ته‌نیا به دژه‌ده‌وڵه‌ت] به‌رته‌سك نه‌بووه‌ته‌وه. ئه‌نارکی هه‌میشه دژی هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵات و به‌هره‌کێشی خه‌باتی کردووه و به هه‌مان شێوه‌یه‌ش ڕه‌خنه‌ی له سه‌رمایه‌داری، ئایین و ده‌وڵه‌ت هه‌بووه.“ [Op. Cit., p. 40]
هه‌روه‌ها بۆ راستکردنه‌وه و فراوانکردنی ده‌ربڕینه‌که، ئه‌نارکی (anarchy) به واتای بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی (chaos) نییه و هیچ کات ئه‌نارکیسته‌کان هه‌وڵی ئافه‌راندنی بارێك له بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی و ئاژاوه‌گیڕی ناده‌ن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، ئێمه خۆزگه به ئافه‌راندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی تاك و هه‌ره‌وه‌زی خۆبه‌خشانه، ده‌خوازین. به واتایه‌کی تر، ڕێکخستن له خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای بێسه‌ره‌به‌ره‌یی له سه‌ره‌وه‌ڕا بۆ خواره‌وه و ڕێکخراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵاوه. کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ها، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکی راسته‌قینه‌ی بێ سه‌روه‌ر ده‌بێت.
له کاتیكدا که ئێمه له به‌شی یه‌که‌مدا له‌مه‌ڕ واتای ئه‌نارکی ده‌کۆڵێنه‌وه، نائوم چامسکی Noam Chomsky هه‌ندێك له لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌م جۆره کورت ده‌کاته‌وه، کاتێك که له‌باره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئازادی راستینه‌وه ده‌دوێت “هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان مرۆڤه‌کاندا که واوه‌تر له په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تیی بێت – به‌و واتایه‌ی که شێوه‌یه‌کی ده‌زگه‌یی یا جۆریکی تر به‌خۆوه بگرێت – له کۆمه‌ڵگه‌دا یا له شوێنی کار، له خێزاندا، له کۆمه‌ڵگه‌ی گه‌وره‌تردا یا هه‌ر شتیکی تر، ده‌بێت له‌ژێر کۆنترۆڵی راسته‌وخۆی به‌شداراندا ده‌بێت. به‌م جۆره واته کرێکاران له ئه‌نجومه‌نه پیشه‌سازییه‌کاندا، له دیموکراتی گه‌لیی له کۆمونیتییه‌کاندا، له کارلێککردنی نێوانیاندا، کۆمه‌ڵه ئازاده‌کان له کۆمه‌ڵگه گه‌وره‌کاندا، تا ده‌گاته ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌ی نیونه‌ته‌وه‌یی. “ [Anarchism Interview] کۆمه‌ڵگه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌سه‌ر پێکهاته‌یه‌کی سه‌ره‌وخواری وه‌ك خاوه‌نکار و کرێکار یا میری و فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش نابێت. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکیستی له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی ئازادانه له به‌شداری له ڕێکخراوه هه‌ره‌وه‌زییه‌کاندا پشتئه‌ستوور ده‌بێت و له خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. شایانی باسه، که ئه‌نارکیسته‌کان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تا ئه‌و ئاسته‌ی بۆیان ده‌لوێت، ئه‌وڕۆکه وه‌ها کۆمهڵگهگهلێك، له ڕێکخراوه‌کانیاندا، له خه‌باتیاندا و له چالاکییاندا، به‌و راده‌ی که ده‌توانن، بئافرێنن.
ئه‌نارکیزم چی ده‌گه‌یێنێت؟
A.1.2 ئه‌نارکیزم چی ده‌گه‌یێنێت؟
به پێی ده‌ربڕینی پیته‌ر کرۆپۆتکین، ئه‌نارکیزم “سیستمێکی بێ میرایه‌تییه له سۆشیالیزم “ [Anarchism, p. 46] به واتایه‌کی تر، “ئه‌نارکیزم به واتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌هره‌کێشی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه، که هه‌مان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی (له‌وانه سه‌رمایه‌داری) و میرایه‌تییه.” [Errico Malatesta, Towards Anarchism,”, p. 75]
له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی رامیارییه و ئامانجی پێكهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که به‌بێ پێکهاته‌ی قوچکه‌یی رامیاریی، ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی. ئه‌نارکیسته‌کان پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن، که ئه‌نارکی، بێ سه‌روه‌ر، فۆرمی گونجاوی سیستمێكی کۆمه‌ڵایه‌تیی و بۆ سوودوه‌رگرتن له‌وپه‌ڕی ڕاده‌ی فراوانی ئازادی تاکه‌که‌سی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌باره. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوازیاری به‌دیهێنانی ئامانجگه‌لی ئازادی و یه‌کسانی وه‌ك ئاڵوگۆڕیكی پشتیوانی خۆین. یا به‌و جۆره‌ی که باکونین له ده‌ربڕینه به‌ناوبانگه‌که‌ی خۆیدا ده‌ڵێت:
“ئێمه به‌و بڕوایه گه‌یشتووین که ئازادی به‌بێ سۆشیالیزم واته سته‌م و ناداروه‌ری و سۆشیالیزم به‌بێ ئازادی واته کۆیله‌تی و دڕنده‌یی.“ [The Political Philosophy of Bakunin, p. 269]
مێژووی کۆمه‌ڵگه مرۆییه‌کان ئه‌م پرسه‌ی سه‌لماندووه، که ئازادی به‌بێ یه‌کسانی، ئازادییه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران، یه‌کسانیش به‌بێ ئازادی له توانادا نییه و ئاراسته‌کردنه به‌ره‌و کۆیله‌تی.
ئه‌گه‌ر چی جۆرگه‌لی جیاواز له ئه‌نارکیزم هه‌ن( له ئه‌نارکیزمی تاکگه‌را individualist anarchism وه بگره تا ئهنارکۆکۆمونیزم communist-anarchism… بۆ زانیاری زیاتر بنواڕنه به‌شی A.3) هه‌موویان دوو خاڵی هاوبه‌شیان له ناوه‌ڕۆکی خۆیاندا هه‌ڵگرتووه؛ دژایه‌تی له‌ته‌ك میرایه‌تی و دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری. به قسه‌ی ئه‌نارکیستی تاکگه‌را به‌نیامین توکهر Benjamin Tucker ئه‌نارکیزم پێ له‌سه‌ر “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و نه‌هێشتنی قازانجخۆری؛ میرایه‌تی مرۆڤ به‌سه‌ر مۆرڤ و به‌هره‌کێشی مرۆڤ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه” داده‌گرێت [cited by Eunice Schuster, Native American Anarchism, p. 140] ته‌واوی ئه‌نارکیسته‌کان به ئه‌ندازه‌ی ده‌وڵه‌ت و میرایه‌تی، سوود، به‌رتیل و کرێ وه‌ك قازانجخۆری ده‌بینن و له‌ته‌كیان و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی که ده‌یانهێنێته بوون، دژایه‌تی ده‌که‌ن.
به شێوه‌یه‌کی گشتی، به‌پێی ده‌ربڕنی ل. سوزان براونL. Susan Brown له چوارچێوه‌ی “به‌سته‌رێکی هاوبه‌ش“ ئه‌نارکیزم “ڕسواکردنی هه‌موو پایه‌به‌ندییه‌کی قوچکه‌یی و پاوانخوازیییه، له‌به‌رامبه‌ردا ئاره‌زوومه‌ندی خه‌باتکردنه بۆ ئازادی تاکایه‌تی مرۆڤ.“ [The Politics of Individualism, p. 108] بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، تاوه‌کو مرۆڤ بۆ میرایه‌تی یا ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دار ملکه‌چ بێت، ناتوانێت به ئازادی بگات. به‌و جۆره‌ی که ڤۆلتارین دێ کلێیر Voltairine de Cleyre به کورتی ده‌ری ده‌بڕێت: “ئه‌نارکیزم … له توانادابوونی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك فێرده‌کات، که پێداویستی یه‌ك به یه‌کی مرۆڤه‌کان تێیدا دابین کراوه و په‌روه‌رده‌ی ته‌واوی هۆشیی و جه‌سته‌یی سه‌ردێڕی ژیانی هه‌مووانه … ئه‌نارکیزم فێرمان ده‌کات، که ده‌زگه‌ی نادادوه‌رانه و سته‌مگه‌رانه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنی هه‌نووکه‌یی، ده‌بێت له‌نێو ببرێت و له‌لایه‌ن سیستمێکه‌وه شوێنی بگیردرێته‌وه، که به‌بێ پێداویستبوونی خاوه‌نکار که کرێکار ناچار ده‌بێت به‌شی زۆر له به‌رهه‌می خۆی به‌و بفرۆشێت، ئازادی کارکردن بۆ هه‌مووان دابین ده‌کات … له مرۆڤی گوێرایه‌ڵ، مرۆڤی ناڕازی ده‌ئافرێنێ و له یاخیبووی نائاگا، نارازی هوشیار په‌رده‌وه‌رده ده‌کات … ئه‌نارکیزم له دویی به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی هه‌ستی هوشیاری مرۆییه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به سته‌م و نادادوه‌ری، هه‌ستێك بۆ درێژه‌دان به جه‌نگی بێ‌کۆتایی دژی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت، هه‌ستێك که خوازیاری کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی باشتره.“[Anarchy! An Anthology of Emma Goldman’s Mother Earth, pp. 23-4]
به‌م جۆره، ئانارکیزم تیئۆرییه‌کی رامیارییه، که لایه‌نگری پێکهێنانی ئه‌نارکی، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پشتبه‌ستوو به بنه‌مای به‌و په‌ڕی “بێ فه‌رمانڕه‌وایی”ه. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه “ ئه‌نارکیسته‌کان وه‌ك ته‌واوی سۆشیالیسته‌کان بڕوایان وایه، که سه‌رده‌می خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی زه‌مین، سه‌رمایه و که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهینان به‌سه‌ر چووه و سزاوار به له‌ناوچوونه. ئه‌وه‌ی که که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت دارایی هاوبه‌شی کۆمه‌ڵگه بن و هاوبه‌ش له‌لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رانی سامانه‌وه به‌ڕێوه ببرێن. ئه‌نارکسیته‌کان ئه‌وه ڕاده‌گه‌یێنن که ڕێکخستنی ئایدیالی ڕامیاریی کۆمه‌ڵگه کاتێك دێته بوون، که کارگێریی میری تا که‌مترین ئاست دابه‌زیبێت …. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که دوائامانجی کۆمه‌ڵگه هێنانه‌خواره‌وه‌ی کاروباری میرییه تا ئاستی نه‌بوون. ئه‌مه هه‌مان کۆمه‌ڵگه‌ی بێ میرایه‌تی – ئه‌نارکی–یه.“ [Peter Kropotkin, Op. Cit., p. 46]
به‌م جۆره ئه‌نارکیزم هه‌م پۆزه‌تیڤه و هه‌م نیگه‌تیڤ. کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی شی ده‌کاته‌وه و لێك ده‌داته‌وه و ڕه‌خنه‌ی ئاراسته ده‌کات. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا تێڕوانینی نوێ بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو ده‌خاته ڕوو؛ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك که پێداویستییه تایبه‌ته‌کانی مرۆڤ، ئه‌وانه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی نکۆڵییان لێ ده‌کات، به‌وپه‌ڕی ڕاده ده‌گه‌یێنێت. ئه‌و پێداویستییانه‌ی که له بنه‌ڕه‌تدا ئازادانه و یه‌کسانیخوازانه و هاوپشتییانهن، له به‌شی A.2. فره‌تر ڕوون ده‌کرێنه‌وه.
ئانارکیزم شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه له‌ته‌ك هیواکان ئامێته ده‌کات، یا به‌و جۆره‌ی که باکونین (له ڕۆژانی ئه‌نارکیستی پێشوویدا ) په‌نجه‌ی بۆ ڕاده‌کێشێت، “پاڵنه‌ری وێرانکردن، پاڵنه‌رێکی ئافه‌رێنه‌ره.“ که‌س ناتوانێت کۆمهڵگهیهكی باشتر چێ بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رکێکی دروستی له که‌موکوڕی و گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها پێویسته پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داگرین که ئه‌نارکیزم واوه‌تر له شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه و خستنه‌ڕووی وێناگه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی تازه‌یه. ئه‌نارکیزم ڕیشه‌ی له خه‌باتدایه؛ خه‌باتی که‌سی چه‌وساوه بۆ ئازادی. به واتایه‌کی تر، ئه‌نارکیزم ڕێگه‌یه‌کی تازه‌یه به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌ی پشتبه‌ستوو به پێداویستییه‌کانی مرۆڤ، نه‌ك ده‌سه‌ڵات، ده‌خاته ڕوو و هه‌روه‌ها شوێنه‌کانی گۆی زه‌مین له پێش سووده‌وه داده‌نێت. وه‌ك یه‌کێك له ئه‌نارکیسته‌کانی سکۆتله‌نده ستوارت کریستی Stuart Christie ده‌ڵێت:
“ئه‌نارکیزم بزاڤێکه بۆ ئازادی مرۆڤ. وه‌ك سه‌لماوه، دیموکراتیك و یه‌کسانیخوازه … ئه‌نارکیزم وه‌ك خه‌باتی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن چه‌وساوه‌وه له دژی چه‌وسانه‌وه و سته‌م و به‌هره‌کێشی ده‌ستی پێ کردووه و به‌و جۆره‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. دژی په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی میریی و ڕێسا و مۆرکه کوشنده‌کانی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و چاوچنۆکی تاکایه‌تییه. ئه‌م دووانه – پێکه‌وه یا به‌ته‌نیا– ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی ژماره‌یه‌کی دیاریکراو له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی که‌سانی تر دابین ده‌که‌ن.
“ ئه‌نارکیزم هه‌م تیئۆری و هه‌م کرده‌یه بۆ ژیان. له ڕووی فیلۆسۆفییه‌وه، ئه‌نارکیزم ئامانجی به‌دیهێنانی باڵاترین پله‌ی ته‌بایی نێوان که‌سه‌کان، کۆمه‌ڵگه و سروشته. به‌کرده‌وه، ئامانجی ئه‌نارکیزم به‌و جۆره‌یه، که ئێمه به‌خۆمان کۆمه‌ڵگه وه‌ها ڕێکی بخه‌ین و بژین، که ڕامیار‌کاران، میرایهتییهکان و ده‌وڵه‌ته‌کان، ئه‌رکه‌کانیان بکه‌ینه شتێکی زیاده و ناپێویست. له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکیستیدا، که‌سه‌کان به‌ڕێزی بهرابهرانه له کۆبوونه‌وه ناسهپێنراوهکاندا (به‌بێ په‌یوه‌ندی سه‌رۆك و نۆکه‌ر) ڕێكخراو ده‌بن و که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن هی هه‌مووان ده‌بن.
“ئه‌نارکیسته‌کان که‌سانی خه‌یاڵپه‌روه‌ری پشتبه‌ستوو به بنچینه‌ی دابڕاو و بیرکردنه‌وه‌ی گۆشه‌گیرانه نین… ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه باش ده‌زانن، که کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی باڵا (پێرفێکت) له دواڕۆژدا سه‌رکه‌وتوو نابێت. له ڕاستیدا، خه‌بات له‌و پێناوه‌دا بۆ هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بێت! له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه تێڕوانینه که پشتیوانیه‌ك بۆ خه‌بات دژی شته‌کان وه‌ك ئه‌وه‌ی که هه‌ن ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و شتگه‌لێك که ده‌بێت ببن…
“سه‌ره‌نجام، ئه‌وه خه‌باته که ئه‌نجام دیاری ده‌کات. پێشکه‌وتن به‌ره‌و کۆمه‌ڵێکی بهکهڵكتر، ده‌بێت به دژایه‌تی و وه‌ستانه‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره ناداروه‌ری و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك ده‌ست پێ بکات. به شێوه‌یه‌کی گشتی، ئه‌مه به واتای دژایه‌تیکردنی هه‌موو جۆره بههرهکێشییهك و خه‌بات دژی ڕه‌وایه‌تی هه‌ر جۆره فه‌رمانڕه‌واییه‌کی سه‌پێنراو. ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌گه‌ر ته‌نیا بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نه‌گۆڕ که هه‌یانه، ئه‌وه‌یه که کاتێك که خووگرتن به خۆدانه‌ده‌ست ڕامیاران و ئایدیۆلۆژیبازان له‌نێو بچێت، کاتێك که به‌ره‌نگاری له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتخوازی و به‌هرکێشی سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌و کاته‌یه که خه‌ڵکی ئاسایی توانای به‌ڕێوه‌بردنی ته‌واوی بواره‌کانی ژیانی خۆیان، ئازادانه و دادوه‌رانه، له هه‌ر سه‌رده‌م و شوێنێکدا ده‌بێت.
“ئه‌نارکیسته‌کان له ده‌ره‌وه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری نین و ئامانجیان زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و خه‌باته‌دا نییه. ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاوه‌کو به‌پێی توانا و به شێوه‌ی کرده‌یی ئه‌وه‌ی له توانایاندایه له به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ستی خۆپه‌روه‌رده‌کردنی خۆیی که‌سه‌کان و به په‌ره‌دان به هاوپشتی گروپیی، کۆمه‌ك و هاریکاری بکه‌ن. ده‌کرێت بیرکردنه‌وه و بۆچوونگه‌لی ئه‌نارکیستی به خوازیاریی په‌یوه‌ندی خۆبه‌شانه، یه‌کسانی و هاوتایی له بڕیاردانه‌کاندا، هاوئامانجی و ڕه‌خنه‌گرتن له ته‌واوی شێوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری و فه‌رمانڕه‌وایی و له بزاڤه فیلۆسۆفی، کۆمه‌ڵایه‌تی و شۆڕشگێڕییه‌کان، له‌به‌رچاو بگرین.“ [My Granny made me an Anarchist, p. 162-3]
ئه‌نارکیسته‌کان ده‌ڵێن، که ئه‌نارکیزم به جۆرێکی ساده ده‌ربڕی توانایی ئێمه‌یه بۆ ڕێکخستنی خۆمان و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه به‌بێ پێویستی خاوه‌کاران و ڕامیار‌کاران. ئه‌نارکیزم ڕێگه به چینی کرێکار و که‌سانی تری چه‌وساوه ده‌دات هوشیاری به‌ده‌ست بهێنن و پێ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان داگرن و خه‌بات بۆ شۆڕشاندنی کۆمه‌ڵگه وه‌ك گشتێك بکه‌ن. ته‌نیا به ئه‌نجامدانی ئه‌مه، ئێمه ده‌توانین کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گونجاو بۆ مرۆڤ و ژیان تێیدا به‌دی بهێنین.
ئه‌نارکیزم فیلۆسۆفییهکی دابڕاو نییه. بۆچوون و تێڕوانینی ئه‌نارکیستی ڕۆژانه ده‌خرێنه پای جێبه‌جێبوونه‌وه. هه‌ر کات، که مرۆڤی چاوساوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی ڕاپه‌ڕێت، بۆ ئازادی خۆی هه‌نگاو بنێت، هاوپشتی و هه‌ره‌وه‌زی پیاده بکات و خۆی به‌بێ خاوه‌نکار و ڕابه‌ر ڕێك بخات، له‌وێدا گیانی ئه‌نارکی به‌رجه‌سته ده‌بێت. ئه‌نارکیسته‌کان ته‌نیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تاوه‌کو ئه‌م حه‌زه ئازادیخوازانه‌یه به‌هێز بکه‌ن و په‌ره‌ی پێ بده‌ن. به‌و جۆره‌ی که له به‌شی (J) دا له‌باره‌یه‌وه فره‌تر قسه ده‌که‌ین. ئه‌نارکیسته‌کان بیرکردنه‌وه و بۆچوونه‌کانی خۆیان به ڕێگه‌ی جۆراوجۆر له‌نێو ده‌روونی سیستمی سه‌رمایه‌داریدا ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ تا گۆڕانی له‌بارتر ده‌که‌ن و کاتی ئه‌وه دێت که بۆ هه‌میشه له‌نێو ببرێت. له به‌شی ( I) دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین که ئامانجی ئێمه جێگرتنه‌وه‌یه‌تی به چی یا ئامانجی ئه‌نارکیزم چییه.
بۆ چی ئه‌نارکیزم به سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ش نێو ده‌برێت؟
A.1.3 بۆ چی ئه‌نارکیزم به سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ش نێو ده‌برێت؟
زۆرێك له ئه‌نارکیسته‌کان به له‌به‌رچاوگرتنی سروشتی نه‌رێیی پێناسه‌کردنی واژه‌ی “ئه‌نارکیزم” له ڕابوردوودا، واژه‌گه‌لی تریان بۆ پێداگرتن له‌سه‌ر پۆزه‌تیڤبوون و سازێنه‌ربوونی به‌کار بردووه. واژه فره‌تر به‌کاربراوه‌کان بریتن له “سۆشیالیزمی ئازاد free socialism“، “کۆمونیزمی ئازاد free communism“، “سۆشیالیزمی ئازادیخواز libertarian socialism” و “کۆمونیزمی ئازادیخواز libertarian communism“. بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، سۆشیالیزمی ئازادیخواز، کۆمونیزمی ئازادیخواز و ئه‌نارکیزم به کرده‌وه هه‌ر یه‌ك واتایان هه‌یه. یا به‌و جۆره‌ی که ڤانزێتی Vanzetti ده‌ڵێت: “پاش هه‌موو، ئێمه‌ش سۆشیالیستین وه‌ك سۆشیال–دیموکراته‌کان، سۆشیالیسته‌کان، کۆمونیسته‌کان و I.W.W هه‌موو سۆشیالیستن. ته‌نیا جیاوازی بنه‌ڕه‌تی نێوان ئێمه و هه‌موو ئه‌وانی تر ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتخوازن، به‌ڵام ئێمه ئازادیخوازین؛ ئه‌وان باوه‌ڕییان به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و میرایه‌تی خۆیان هه‌یه؛ ئێمه باوه‌ڕمان به هیچ جۆره میری و ده‌وڵه‌تێك نییه.” [Nicola Sacco and Bartolomeo Vanzetti, The Letters of Sacco and Vanzetti, p. 274]
به‌ڵام ئایا ئه‌مه دروسته؟ به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر (American Heritage Dictionary) بۆمان ده‌رده‌که‌وێت: ئازادیخوازLibertarian : که‌سێك که باوه‌ڕی به ئازادی بیرکردنه‌وه و کردار هه‌یه؛ که‌سێك که باوه‌ڕی به ئازادی ویست (ئیراده) هه‌یه.
سۆشیالیزم Socialism: سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌وێدا به‌رهه‌مهێنه‌ران، ده‌سه‌ڵاتی رامیاری و که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنیان له‌به‌ر ده‌ستدایه.
ته‌نیا ئه‌و پێناسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه تێکه‌ڵ بکه‌ن و ببینن چی به‌ده‌سته‌وه ده‌دات: سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه Libertarian Socialism سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که باوه‌ڕی به ئازادی کردار، بیرکردنه‌وه و ویست هه‌یه. سیستمێك که به‌رهه‌مهێنه‌ران، تیایدا ده‌سه‌ڵاتی رامیاری و که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنیان له‌به‌ر ده‌ستدایه.
(له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئێمه سه‌رنجه ڕۆژانه‌ییه‌کانمان بخه‌ینه سه‌ر گه‌شه‌نه‌کردووی رامیاریی که هێشتاکه به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگه‌کاندا زاڵه. ئێمه ئه‌م پێناسانه ته‌نیا بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی که “ئازادیخوازی” ناکاته “بازار ئازاد“ی سه‌رمایه‌داری و “سۆشیالیزم“یش ناکاته خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌تی. ئاشکرایه، که فه‌رهه‌نگه‌کانی تر پێناسه‌ی جیاوازیان هه‌یه – به‌تایبه‌ت بۆ سۆشیالیزم . ئه‌و ئارهزوومهندییه بۆ لێدوان له‌سه‌ر پێناسه‌ی فه‌رهه‌نگه‌کان بۆ به دواچوونی بێ‌کۆتایی و هۆگریی بێسوودی رامیاریی کراوه‌یه، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت).
به‌ڵام، به سه‌رنجدان له پێكهێنانی پارتی ئازادیخواز Libertarian Party له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، زۆرێك له خه‌ڵكی پێیان وایه که “سۆشیالیزمی ئازادیخواز” واتایه‌کی دژه چه‌مكی هه‌یه. له‌ڕاستیدا زۆرێك له “ئازادیخوازان“پێیان وایه که ئه‌نارکیسته‌کان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن تاکو بۆچوونگه‌لی “دژه ئازادیخوازی“ی “سۆشیالیزم“ ( به‌و جۆره‌ی که ئه‌وان وێنای ده‌که‌ن) له‌ته‌ك ئایدیۆلۆژی پارتی ئازادیخواز، ئامێته بکه‌ن و به‌و جۆره بۆچوونگه‌لی “سۆشیالیزم” “په‌سه‌ندتر” بکه‌ن – به واتایه‌کی تر، هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاوه‌کو سیمبولی ئازادیخوازی له هه‌ڵگرانی راستینه‌ی بدزن!
ئه‌مه زۆر له راستییه‌وه دووره. ئه‌نارکیسته‌کان له ده‌هه‌ی 1850ه‌وه چه‌مکی “ئازادیخوازی“یان بۆ ناساندنی خۆیان و بۆچوونه‌کانیان به‌کار بردووه. به‌پێی مێژووناسی ئه‌نارکیست ماکس نێتلاو Max Nettlau ئه‌نارکیستی شۆڕشگێڕ جۆزێف دیاکوا Joseph Dejacque ڕۆژنامه‌ی Le Libertaire, Journal du Mouvement Social ی له‌نێوان سالانی 1858تا 1861 له نیویۆرك ده‌رکردووه. ئه‌مه له کاتێکدایه که مێژووی به‌کاربردنی “واژه‌ی کۆمونیزمی ئازادیخواز” بۆ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 1880 ده‌گه‌ڕێته‌وه. [Max Netllau, A Short History of Anarchism, p. 75 and p. 145] به‌کاربردنی چه‌مکی “ئازادیخوازی” له‌لایه‌ن ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه له ده‌هه‌ی 1890 به‌دواوه له فه‌ره‌نسه به مه‌به‌ستی ڕزگاری له ده‌ست یاسای به‌ربه‌ستکردنی ئه‌نارکیسته‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا و هه‌روه‌ها بۆ به‌رگرتن له وێناگه‌ری نیگه‌تیڤی خه‌ڵك له واژه‌ی “ئه‌نارکی” په‌ره‌ی پێ درا (بۆ نموونه سێباستیان فاور Sebastien Faure و لویس میشێل Louise Michel ڕۆژنامه‌ی ئازادیخواز Le Libertaire یان له ساڵی 1895 له فه‌رنسه بڵاوکردووه‌ته‌وه).له‌و کاته‌وه به‌تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، واژه‌ی ئازادیخواز به هزر و بزاڤه ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه په‌یوه‌سته. نموونه‌ی زیاتر له‌و باره‌وه، ئه‌نارکیسته‌کان له جولای 1954دا له ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌ڵه‌ی ئازادیخوازانThe Libertarian Leauge پێکده‌هێنن، که له‌سه‌ر بنچینه‌کانی ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیزم پێك هاتبوو و تا ساڵی 1965 به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام له‌لایه‌کی تره‌وه، پارتی “ئازادیخواز“ی ئه‌مه‌ریکا، ته‌نیا له سه‌روبه‌ری ساڵانی 1970 سه‌ری هه‌ڵدا، ڕێك 100ساڵ پاش ئه‌وه‌ی که یه‌که‌مینجار ئه‌نارکیسته‌کان چه‌مکی ئازادیخواز بۆ ده‌ربڕینی بیروبۆچوونه‌کانی خۆیان به‌کار بردووه (90 ساڵ پاش به‌کاربردنی یه‌که‌مین جاری چه‌مکی “کۆمونیزمی ئازادیخواز“). به‌م پێیه، ئه‌وه پارتی ئازادیخوازه که که چه‌مکی ئازادیخوازی “دزیوه” نه‌ك ئه‌نارکیسته‌کان. دواتر له به‌شی B دا، له‌و باره‌وه قسه ده‌که‌ین، بۆچی بۆچوونه‌کانی “ئازادیخوازی” سه‌رمایه‌داری (ئه‌وه‌ی که پارتی ئازادیخواز په‌سه‌ندییه‌تی) دژی چه‌مکه‌که‌یه‌تی.
به‌و جۆره‌ی که له به‌شی I دا ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه، ته‌نیا سیستمی خاوه‌نداریتی ئازادیخوازانه‌ی سۆشیالیستی Libertarian – Socialist ده‌توانێت ئازادییه تاکه‌که‌سییه‌کان په‌ڕه پێبدات. پێویست ئه‌وه‌ش بوترێت، که خاوه‌نداریتی ده‌وڵه‌تی – ئه‌وه‌ی که “سۆشیالیزم” ناو ده‌برێت – بۆ ئه‌نارکیسته‌کان به‌هیچ شیوه‌یه‌ك سۆشیالیزم نییه. وه‌ك ئه‌وه‌ی که له به‌شی H دا تێی ده‌گه‌ین، “سۆشیالیزم“ی ده‌وڵه‌تی، ته‌نیا جۆرێکه له سه‌رمایه‌داری و هیچ ناوه‌ڕۆکێکی سۆشیالیستی نییه. هه‌روا که ڕۆدۆلف ڕۆکه‌ر Rudolf Rocker تێبینی کردووه، سۆشیالیزم بۆ ئه‌نارکیسته‌کان “ته‌نیا پرسی زگتێری نییه، به‌ڵکو پرسی هێنانه ئارای کهڵچهڕێکه که شوناسی تاکه‌که‌سی و داهێنانی ئازادی که‌سه‌کان دابین ده‌کات؛ به‌بێ ئازادی، به‌ره‌و سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی خه‌سێنه‌ر مل ده‌نێت و ته‌واوی بیرکردنه‌وه و هه‌ستی که‌سه‌کان ده‌کاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌یاڵی گشتی .“ [quoted by Colin Ward, “Introduction”, Rudolf Rocker, The London Years, p. 1]
به سه‌رنجدان له ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌نارکیستی چه‌مکی “ئازادیخوازی”، که‌من ئه‌و ئه‌نارکیستانه‌ی لایان ئاساییه که ببینن ئه‌م چه‌مکه له‌لایه‌ن ئایدیۆلۆژییهکهوه دزراوه، که شتێکی وا هاوبه‌شی له‌ته‌ك بۆچوونه‌کانماندا نییه. له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان وه‌ك موره‌ی بوکین Murray Bookchin تێبینی کردووه “چه‌مکی ‘ئازادیخوازی‘ بۆ خۆی، گرفت ده‌وروژێنێت، به‌تایبه‌ت فێڵی هاوتاکردنی ئایدیۆلۆژییایه‌کی دژه سه‌روه‌ری له‌ته‌ك بزاڤێکی هه‌وڵده‌ر بۆ ‘سه‌رمایه‌داری بێگه‌رد‘ و ‘بازارئازاد‘. ئه‌و بزاڤه هه‌رگیز ئافه‌رێنه‌ری چه‌مکه‌که نییه: به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بزاڤی ئه‌نارکیستی سه‌ده‌ی نۆزده و پێویسته بگێڕدرێته‌وه بۆ دژهسهروهران … ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵ ده‌ده‌ن قسه له ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی وه‌ك گشتێك بکه‌ن، نه‌ك بۆ خۆپه‌رستی که‌سیی، ئه‌وانه‌ی که ئازادی و خاوه‌ندارێتی کۆمپانیاکان و سوود هاوتا ده‌که‌ن“. به‌و جۆره پێویسته ئه‌نارکیسته‌کان له ئه‌مه‌ریکا “بگه‌رێنه‌وه بۆ کرده‌ییکردنی نه‌ریتێك، که به هۆی ڕه‌وایی بازارئازاده‌وه شێوێنراوه”. [The Modern Crisis, pp. 154-5 وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یکه‌ین، به‌و جۆره له‌سه‌ر بانگه‌وازکردنی بۆچوونه‌کانمان به سۆشیالیزمی ئازادیخوانه، به‌رده‌وام ده‌بین.
ئایا ئه‌نارکیسته‌کان سۆشیالیستن ؟
A.1.4 ئایا ئه‌نارکیسته‌کان سۆشیالیستن ؟
به‌ڵێ. هه‌موو لکه‌کانی ئه‌نارکیزم دژی سه‌رمایه‌دارین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر سته‌م و به‌هره‌کێشی خۆی ڕاگرتووه (بڕواننه به‌شی B و C). ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه که “که‌سه‌کان ناتوانن له‌ته‌ك که‌سانی تر کار بکه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆکێکی پاڵنده‌ریان هه‌بێت و ڕێژه‌یه‌ك له به‌رهه‌مهێنانه‌کانی ئه‌وان بۆ خۆی ببات“و پێیان وایه که له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکیستیدا “که‌سانی کرێکاری راستینه به‌خۆیان ڕێکخراوه‌کانیان پێکده‌هێنن و به‌خۆشیان بڕیار ده‌ده‌ن که کاره‌کان که‌ی، له‌کوێ و چۆن ئه‌نجام بدرێن.“ به ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره، کرێکاران خۆیان “له ده‌ستبه‌سه‌ری و کۆیله‌تی و دڕنده‌یی سه‌رمایه‌داری“ ئازاد ده‌که‌ن. [Voltairine de Cleyre, Anarchism p. 32 and p. 34]
(لێره‌دا ده‌بێت پێی له‌سه‌ر دابگرین، که ئه‌نارکیسته‌کان دژی هه‌موو پێکهاته‌گه‌لێکی ئابووریین، که له‌سه‌ر بنه‌مای پاوانکردن و به‌هره‌کێشیی ڕاوه‌ستاون، له‌وانه ده‌ره‌به‌گایه‌تی، “سۆشیالیزم“ی ده‌ستی سۆڤییه‌تی – راستر بڵێین “سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیی“–، کۆیلایه‌تی و هیتر. چه‌قبه‌ستنی دژایه‌تی ئێمه له‌سه‌ر سه‌رمایه‌داری له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له ئێستادا ئه‌و ته‌نیا پاوانگه‌ری جیهانه).
تاکگهرایانی وه‌ك به‌نیامین توکهر هاوڕا له‌ته‌ك سۆشیال ئهنارکیستگهلی وه‌ك پرۆدۆ‌ن و باکونین خۆیان به “سۆشیالیست” ناو بردووه. ئه‌وه‌یان کردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، وه‌ك کرۆپۆتکین له وتارێکی کلاسیکی خۆیدا “زانستی هاوچه‌رخ و ئه‌نارکیزم Modern Science and Anarchism ” دا ده‌نووسێت “تا ئه‌و راده‌ی که سۆشیالیزم به شێوه‌یه‌کی فراوان و گشتی و به واتایه‌کی ڕاسته‌قینه – وه‌ك هه‌وڵێك بۆ له‌ناوبردنی به‌هره‌کێشی کرێکار له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌وه – لێی ده‌گه‌یشتن، ئه‌نارکیسته‌کانیش ده‌ست له‌ناو ده‌ستی سۆشیالیسته‌کانی ئه‌و کات ڕێیان ده‌کرد.“ [Evolution and Environment, p. 81] یا به‌و جۆره‌ی که توکهر ده‌ڵێت “بنه‌ڕه‌تیترین بانگه‌وازی سۆشیالیزم ئه‌وه‌یه که کرێکار خۆی بڕیارده‌ری خۆی بێت، بانگه‌وازێك “که هه‌ر دوو فێرگه‌ی تێڕوانینه سۆشیالیستییه‌کان … واته سۆشیالیزمی ده‌وڵه‌تی و ئه‌نارکیزم” له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان. [The Anarchist Reader, p. 144] لێره‌وه‌یه واژه‌ی “سۆشیالیست” له بنچینه‌دا “هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌گرته‌وه که باوه‌ڕیان به مافی تاك له به‌هره‌مه‌ندبوون له به‌رهه‌مهێنانی خۆی هه‌بوو.“ده‌گرته‌وه. [Lance Klafta, “Ayn Rand and the Perversion of Libertarianism,” in Anarchy: A Journal of Desire Armed, no. 34] ئه‌م دژایه‌تییه بۆ به‌هره‌کێشی (قازانجخۆری) که زۆرینه‌ی ئه‌نارکیسته ڕاستینه‌کان تێیدا به‌شدارن، له‌م ڕووه‌وه ده‌یانخاته ژێر په‌رچه‌می سۆشیالیزم.
بۆ زۆربه‌ی سۆشیالیسته‌کان “ته‌نیا مسۆگهرگهر بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌می کاری خۆت له دزین بپارێزیت، ئه‌وه‌یه که ده‌بێت ئامرزه‌کانی کار له ژێر ڕکێفی خۆتدا بن.“[Peter Kropotkin, The Conquest of Bread, p. 145] له‌به‌ر ئه‌م هۆیه، پرۆدۆ‌ن، بۆ نموونه، پشتیوانی له هه‌ره‌وه‌زییه کرێکارییه‌کان ده‌کرد، که له‌وێدا “ هه‌موو که‌سێكی له‌سه‌رکار له کۆمه‌ڵه‌کاندا … پشکی دابه‌شنه‌کراوی له دارای کۆمپانییه‌کان هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ” به‌شداری له سوود و زیان … هێزی گه‌لکاری به‌ر به‌وه ده‌گرێت که ببێته سه‌رچاوه‌ی سوود بۆ ژماره‌یه‌کی که‌م له به‌ڕێوه‌به‌ران: سه‌ره‌نجام کۆمپانییه‌کان ده‌بنه دارایی هه‌موو کرێکاران.“ [The General Idea of the Revolution, p. 222 and p. 223] به‌م جۆره، سه‌ره‌ڕای ئاره‌زووی کۆتاییهێنان به به‌هره‌کێشی کرێکار له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌وه، سۆشیالیسته ڕاستینه‌کان ئاره‌زوومه‌ندی کۆهمهڵگهیهکن، که به‌رهه‌مهێنه‌ران، خاوه‌نی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان بن. (له‌ناو ئه‌وه‌شدا، پێویسته پێ له‌سه‌ر ئه‌و شوێنکارانه دابگیردرێت، که خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ده‌که‌ن). ئه‌وه‌ی چۆنییه‌تی گه‌یشتن به‌م ئامانجه کامه به‌رهه‌مهێنه‌ران پێی هه‌ڵده‌ستن، بابه‌تی سه‌ره‌کی باسه‌کان و ڕوانگهگۆڕکێی ئه‌نارکیسته‌کان و نێوه‌نده سۆشیالیسته‌کانی تر پێك ده‌هێنێت، به‌ڵام ئارهزوومهندییهکه بهگشتێتی ماوه‌ته‌وه. ئه‌نارکیسته‌کان لایه‌نگری کۆنترۆڵی راسته‌وخۆی کرێکارانن چ به خاوه‌ندارێتی کۆمه‌ڵه کرێکارییه‌کان به‌سه‌ر ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا یا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌کانه‌وه. (سه‌رنجی به‌شی A.3 له‌مه‌ڕ جۆره جیاوازه‌کانی ئه‌نارکیزم).
سه‌ره‌رای ئه‌وه، ئه‌نارکیسته‌کان سه‌رمایه‌داری له‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتداریی و هه‌روه‌ها بههرهکێشبوونی ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه. له سایه‌ی سه‌رمایه‌داریدا، کرێکاران له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا، خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆیان ناکه‌ن و هیچ چاودێڕییهکیان به‌سه‌ر به‌رهه‌می ڕه‌نجی خۆیاندا نییه. سه‌خت ده‌بێت بارێکی وا له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی و یه‌کسانی بۆ هه‌مووان پێک‌بێت و ناشتوانێت له گشت شیوه‌کانی به‌هره‌کێشی خاڵی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان دژایه‌تی ده‌که‌ن. ئه‌م ڕوانگه‌یه، ده‌توانرێت به باشی له کاره‌کانی پرۆدۆ‌ن ( که‌سێك که کارایی له‌سه‌ر توکهر و باکونین هه‌بووه) به‌دی بکرێت، له‌وێدا که وی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که ئه‌نارکیزم واته “به‌هره‌کێشی سه‌رمایه‌داریی و خاوه‌ندارێتیی له هه‌موو شوێنێك ڕاده‌گیرێت و سیستمی کرێ (wage system) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه” بۆ “ یا کرێکار… وه‌ك به‌کرێگیراوی خاوه‌نداری– سه‌رمایه‌داری– ڕه‌واجدار (proprietor-capitalist-promoter) ده‌بێت؛ یا هاوبه‌ش ده‌بێت … له باری یه‌که‌مدا، کرێکار ملکه‌چی به‌هره‌کێشی ده‌کرێت: مه‌رجێکی هه‌میشه‌یی گوێڕایه‌ڵ ڕایده‌گرێت … له باری دووه‌مدا، وه‌ك مرۆڤێك و هاووڵاتییه‌ك ڕێزی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه … به‌شێك له ڕێکخستنی به‌رهه‌مهێنان پێك ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ی که پێشتر تێیدا کۆیله بوو… پێویسته دوودڵ نه‌بین، له‌وه‌ی ههڵبژێرمان نییه … پێویسته کۆمه‌ڵه له‌نێو کرێکاراندا پێك بهێنین… چونکه به‌بێ ئه‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌شێوه‌ی سه‌رکرده و سه‌رکردایه‌تیکراو ده‌مێننه‌وه و ته‌نیا دوو شت له ئارادا ده‌بن … خێڵی سه‌روه‌ران و کرێکارانی کرێگرته، که له‌ته‌ك کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد و دیموکراتیك ناکۆك ده‌بن“ [Op. Cit., p. 233 and pp. 215-216]
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو ئه‌نارکیسته‌کان دژه–سه‌رمایه‌دارین ( “ ئه‌گه‌ر کرێکاران ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنن، هی خۆیان بووایه، ئه‌وا سه‌رمایه‌داری له ئارادا نه‌ده‌بوو”[Alexander Berkman, What is Anarchism?, p. 44]). به نموونه، به‌نیامین توکهر – ئه‌نارکیستێك که زۆرترین کارایی له لیبراڵیزمه‌وه وه‌رگرتبوو (وه‌ك دواتر له‌سه‌ری ده‌دوێین) — بۆچوونه‌کانی خۆی ناونا “سۆشیالیزمی ئه‌نارکیستی Anarchistic-Socialism” و سه‌رمایه‌داری به سیستمێکی پایه‌دار له‌سه‌ر “قازانخۆری و چه‌پاوڵگه‌ری له‌سه‌ر سوود و کرێ و به‌رژه‌وه‌ندی “ ناوبرد. توکهر له‌سه‌ر ئه‌وه سوور بوو له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بازار–ئازادی، ئه‌نارکیستی و نا–سه‌رمایه‌داریدا، سه‌رمایه‌داران زیاده‌ن، به‌هره‌کێشی هێزی کرێکاران له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌وه ڕاده‌وه‌ستێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی “کرێکار … کرێی سروشتی خۆی و ته‌واوی به‌رهه‌مه‌که‌ی دابین ده‌کات [The Individualist Anarchists, p. 82 and p. 85] وه‌ها ئابوورییه‌ك پشت به بنه‌مای بانکداری سروشتیی و گۆڕینه‌وه‌ی ئازادانه‌ی کاڵا له‌نێوان هه‌ره‌وه‌زییه‌کان، پێشه‌وه‌ران و جوتیاراندا ده‌به‌ستێت. لای توکهر و ئه‌نارکیسته تاکگه‌راکانی تر، سه‌رمایه‌داری، بازارئازادی ڕاسته‌قینه نییه، چونکه بازار به‌هۆی یاساگه‌لی زۆروزه‌به‌ند و چهپاوڵگهرانهوه ئه‌وه بۆ سه‌رمایه‌داران مسۆگه‌ر ده‌کات، تاوه‌کو به‌رته‌رییان به‌سه‌ر کرێکاراندا هه‌بێت، به‌وجۆره له ڕێگه‌ی بههرهکێشیهوه سوود، به‌رژه‌وه‌ندی و کرێی دواتریان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن. (بۆ لێدوانی زیاتر سه‌رنجی به‌شی G بده‌ن). هه‌روه‌ها ماکس شتاینه‌ر Max Stirner ی ئه‌نارکۆ–خودگه‌را arch-egoist ش, بێجگه له گاڵته‌کردن به کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریی و “تارمایی“ه جۆراوجۆره‌کانی، هیچ شتێکی دی بۆیان نه‌بوو، ئه‌وانه‌ی که بۆ وی، به واتای بۆچوونگهلێكی پیرۆز یا ئایینی ده‌هاتن، له‌وانه خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی، کێبڕکێ و دابه‌شکردنی کار … تد.
له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌نارکیسته‌کان خۆیان به سۆشیالیست ناو ده‌به‌ن، به‌ڵام جۆرێکی دیاریکراو له سۆشیالیزم – سۆشیالیزمی ئازدیخوازانه (Libertarian Socialism). هه‌روه‌ك ئه‌نارکیستی تاکگه‌را جۆزیف ئانتۆن لابادیی Joseph A. Labadie ( توکهر و باکونین هه‌ردووك دووباره‌ی ده‌که‌نه‌وه) ده‌ڵێت : “ده‌ڵێن ئه‌نارکیزم سۆشیالیزم نییه. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه. ئه‌نارکیزم، سۆشیالیزمی خۆبهشانهیه. دوو جۆر له سۆشیالیزم هه‌ن: ئارکیستی و ئه‌نارکیستی (archistic and anarchistic )، ده‌سه‌ڵاتخواز و ئازادیخواز، ده‌وڵه‌تی و ئازاد. له ڕاسیدا هه‌ر پێشنیارێك بۆ باشترکردنی کۆمه‌ڵگه، یا بۆ فراوانکردنی راده‌ی ده‌سه‌ڵات و ویستی ده‌ره‌کییه به‌سه‌ر که‌سه‌کاندا یا بۆ که‌مکردنه‌وه‌یه‌تی. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات و ویستی ده‌ره‌کی فراوان بوون … ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌یه و ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه که‌م بوونه‌وه، ئهنارکیستانهیه. “ [Anarchism: What It Is and What It Is Not]
لابادیی، له زۆر بۆنه‌دا باسی له‌وه کردووه، که “هه‌موو ئه‌نارکیسته‌کان سۆشیالیستن، به‌ڵام هه‌موو سۆشیایستهکان ئه‌نارکیست نین.“ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، دانیێڵ گرین Daniel Guerin ئه‌و سه‌رنجه ده‌دا “ئه‌نارکیزم له راسیتدا هاوواتای سۆشیالیزمه. ئه‌نارکیست له بنه‌ڕه‌تدا سۆشیالیستێکه که هه‌وڵ ده‌دات به‌هره‌کێشی مرۆڤ له مرۆڤ له‌نێو ببات.“ ئه‌مه له سه‌راپای مێژووی بزاڤی ئه‌نارکیستیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، کۆمه‌ڵگه‌را بووبێت یا تاکگه‌را “ [Anarchism, p. 12] له راستیدا، گیانبه‌ختکردووی ڕووداوی هایمارکێت Haymarket* ئادۆڵف فیشه‌ر Adolph Fischerیش هه‌مان قسه‌کانی لابادیی بۆ نیشاندانی هه‌مان که‌توار به‌کار برد – “هه‌موو ئه‌نارکیستێك سۆشیالیسته، به‌ڵام هه‌موو سۆشیالیستێك به‌پێی پێویست ئه‌نارکیست نییه.“ — به داننان به‌وه‌دا که “بزاڤه‌که بووبوو دوو به‌شه‌وه؛ ئه‌نارکیستانی کۆمونیست و ئه‌نارکیستانی لایه‌نگری پرۆدۆ‌ن و چینی ناوه‌نجی.“ [The Autobiographies of the Haymarket Martyrs, p. 81]
به‌م جۆره هاوکات، ئه‌نارکیسته کۆمه‌ڵگه‌را و تاکگه‌راکان له تێڕوانینیاندا له‌سه‌ر هه‌ندێك پرس جیاوازییان هه‌یه – بۆ نموونه، ئایا بازارئازادێکی ڕاستینه و ناسه‌رمایه‌داری باشترین ڕێگه‌ی فراوانکردنی ئازادییه یا نا– به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م پرسه که ده‌بێت سه‌رمایه‌داری وه‌ك سیستمێکی به‌هره‌کێشیی و چه‌وساندنه‌وه دژایه‌تی بکرێت و ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکیست ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌لکاری (associated labour) پێك بێت، نه‌ك له‌سه‌ر کرێگرته‌یی کرێکار هاوتێڕوانین. ته‌نیا کرێکاری یه‌کگرتووه ده‌توانێت “ده‌سه‌لاتی ویسته ده‌ره‌کی و سه‌پێنراوه‌کانی سه‌ر تاکه‌کان بهێنێته خواره‌وه.“ له ڕێگه‌ی کاتژێره‌کانی کار و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کار له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه که ده‌یکه‌ن، ئه‌مه نموونه‌ی ناوه‌ڕۆکی سۆشیالیزمی که‌توارییه. له‌م ڕووه‌وه، ده‌توانرێت به ڕوونی ئه‌م ڕوانگه‌یه به‌دی بکرێت، کاتێك جۆزیف لابادیی ئه‌وه ده‌خاته ڕوو که یه‌کێتی پیشه‌یی “ نموونه‌یه‌ك له ده‌ربڕینی ئازادی ڕاستینه له یه‌کگرتندایه ” و ئه‌وه‌ی که “به‌بێ ئه‌م یه‌کێتییه‌که‌ی، کرێکار فره‌تر کۆیلهیهكه بۆ خاوه‌نکاره‌که‌ی له‌وه‌ی به‌خۆی بێت.“ [Different Phases of the Labour Question]
له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، واتای وشه‌کان به تێپه‌ڕبوونی کات ده‌گۆڕێت. ئه‌وڕۆکه “سۆشیالیزم“ به زۆری به واتای سۆشیالیزمی ده‌وڵه‌تی دێت، سیستمیك که گشت ئه‌نارکیسته‌کان له‌به‌ر ناکۆکبوونی له‌ته‌ك ئازادی و بنچینه‌کانی سۆشیالیزم، دژایه‌تی ده‌که‌ن. گشت ئه‌نارکیسته‌کان له‌ته‌ك ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی نائوم چامسکی Noam Chomsky له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه هاوڕان:
“ ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتن له چه‌پ، ‘بۆلشه‌ڤیزم‘یش بگرێته‌وه، من بێپه‌رده خۆم له چه‌پ جیاده‌که‌مه‌وه. لێنین یه‌کێك له گه‌وره‌ترین دوژمنه‌کانی سۆشیالیزم بوو.“ [Marxism, Anarchism, and Alternative Future, p. 779]
ئه‌نارکیزم له به‌رهه‌ڵستی ڕاوهستاوانهی مارکسیزم، سۆشیال–دیموکراسی و لێنینیزم په‌ره‌سی سه‌ندووه. ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ر له‌وه‌ی لێنین بگاته ده‌سه‌ڵات، میخائیل باکونین له ئینته‌رناسیونالی یه‌که‌مدا په‌یڕه‌وانی مارکس Marxی له دژی “بیروکراسی سوورRed Bureaucracy” ئاگادار کرده‌وه، له‌وه‌ی پهروهردگهیهك ده‌بێت بۆ “خراپترین جۆری میرایه‌تی سه‌رکوتگه‌رانه ” ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌کانی مارکس له‌مه‌ڕ ده‌وڵه‌تی سۆشیالیستی له هه‌ر سه‌رده‌م و شوێنێکدا پیاده بکرێن. له راستیدا، سه‌راپای کاره‌کانی شتاینه‌ر، پرۆدۆ‌ن و به‌تایبه‌ت باکونین، ترسناکی سۆشیالیزمی ده‌وڵه‌تییان به وردی پێشبینی کردبوو. سه‌ره‌رای ئه‌مه، ئه‌نارکیسته‌کان یه‌که‌مین و زۆرترین که‌سانێك بوون، که دژایه‌تی ڕژێمی بۆلسهڤیکییان له ڕوسیه کرد و ڕه‌خنه‌ی په‌یگیرانه‌یان ئاراسته کرد.
له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، ئه‌نارکیسته‌کان له هه‌ندێ پرسدا له‌ته‌ك هه‌ندێ له مارکسیسته‌کاندا هاوبیرن ( ئه‌گه‌رچی هیچ هاوبیرییهکیان له‌ته‌ك لێنینیسته‌کان نییه). هه‌م باکونین و هه‌م توکهر شیکردنه‌وه و توێژینه‌وه‌کانی مارکس له‌مه‌ڕ سه‌رمایه‌داری و تیئۆری نرخی کار (labout theory ofvalue) ئه‌ویان پێ دروسته (سه‌رنجی به‌شی C بده‌ن). مارکس به‌خۆی به توندی له‌ژێر کارایی په‌رتووکی خود و خودبوون (The Ego and Its Own) نووسینی (ماکس شتاینه‌ر)دا بوو. په‌رتووکێك که ڕه‌خنه‌گه‌لی دیاری له‌وه‌ی که مارکس ناوی ده‌نێت کۆمونیزمی پوچگه‌را (vulgar communism) و هه‌روه‌ها له سۆشیالیزمی ده‌وڵه‌تی ده‌گرێت. هه‌روه‌ها که‌سانیك له بزاڤی مارکسیستیدا هه‌بوون، که باوه‌ڕ و تێڕوانینه‌کانیان زۆر هاوشێوه ئه‌نارکیسته کۆمه‌ڵگه‌راکان (به‌تایبه‌ت ئه‌نارکۆ–سه‌ندیکالیسته‌کان وه‌ك به‌شێك له ئه‌نارکیزمی کۆمه‌ڵگه‌را) بوون– بۆ نموونه، ئانتۆن پانهکۆك (Anton Pannekoek )، پاوڵ ماتیك (Paul Mattick)، ڕۆزا لوکسۆمبۆرگ (Rosa Luxembourg)، و هیتر، تێڕوانینیان له‌ته‌ك لێنین دا زۆر جیاوازه. کارڵ کۆرش Karl Korsch و هه‌ندێكی تریش له‌مه‌ڕ شۆڕشی ئه‌نارکیستی ئه‌سپانیا به هاوسۆزییه‌وه نووسیویانه. کۆمه‌لێك په‌یوه‌سته و به‌رده‌وامی له (مارکس)ه‌وه بۆ لێنین هه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا، په‌یوه‌سته و به‌رده‌وامی فره‌تر له (مارکس)ه‌وه بۆ مارکسیته ئازادیخوازه‌کان (libertarian Marxists) هه‌ن، که ڕه‌خنه‌گری سه‌رسه‌ختی لێنین و بۆلشه‌ڤیزم بوون و بۆچوونه‌کانیان له ئاراسته‌ی ئه‌نارکیزمه‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه ئازاده‌کانی یه‌کسانی نزیکتر بوون.
له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌نارکیزم له بنه‌ڕه‌تدا جۆڕێكه له سۆشیالیزم، ئه‌وه که ڕاسته‌وخۆ له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که زۆر جار به “سۆشیالیزم” ناسراوه (خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌تی و پاوانگه‌ری). له بری “به‌رنامه‌ڕێژی نێوه‌ندی” (central planning) که لای زۆر که‌س له‌ته‌ك واژه‌ی “سۆشیالیزم” په‌یوه‌ست کراوه، ئه‌نارکیسته‌کان یه‌کێتی ئازادانه و هه‌ره‌وه‌زی نێوان تاکه‌کان، له شوێنی کار و ژیان پێشنیار ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها له دژی سۆشیالیزمی “ده‌وله‌تی” که شیوهگیرییهکی تره له سه‌رمایه‌داری ده‌وله‌تی، سیستمێك که له‌وێدا “هه‌موو که‌سێك تێیدا وه‌رگری کرێ (مووچه‌خۆر) و ده‌وڵه‌ت کرێده‌ر (موچهدهر)ه.“ [Benjamin Tucker, The Individualist Anarchists, p. 81] به‌م جۆره، ئه‌نارکیسته‌کان، مارکسیزم (ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی خه‌لك به “سۆشیالیزم”ی ده‌زانن)ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه، وه‌ك “بیرۆکه‌ی ده‌وڵه‌ت وه‌ك سه‌رمایه‌دار، ئه‌وه‌ی که سۆشیال–دیموکراسی باڵی پارتی سۆسیالیستی گه‌وره، هه‌نووکه هه‌وڵده‌دات سۆشیالیزم به‌رته‌سك بکاته‌وه.”[Peter Kropotkin, The Great French Revolution, vol. 1, p. 31] ئه‌نارکیسته‌کان دژی هاوتاکردنی مارکسیزم، “به‌رنامه‌ڕێژی نێوه‌ندی” و سۆشیالیزمی ده‌وڵه‌تی / سه‌رمایه‌داری له‌ته‌ك سۆشیالیزمن، له به‌شی H دا فره‌تر ڕوون ده‌کرێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌م جیاوازیانه له‌ته‌ك سۆشیالیزمی ده‌وڵه‌تی و هه‌روا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خراپ تێگه‌یشتن زۆربه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان خۆیان ته‌نیا به “ئهنارکسیت” ناو ده‌به‌ن، وه‌ك سه‌لمێندراوه که ئه‌نارکیسته‌کان، سۆشیالیستن. بیجگه له‌مه، له‌ته‌ك سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌وه‌ی که به “ئازادیخوازی” ڕاست ناو ده‌برێت له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، هه‌ندێك له لایه‌نگرانی سه‌رمایه‌داری سوودیان له‌و هه‌له وه‌رگرتووه و خۆیان به “ئهنارکسیت” ناو ده‌به‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه لێره‌دا به‌جۆرێك کارمان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه کرد. له ڕووی مێژوویی و لۆژیکییه‌وه، ئه‌نارکیزم واته دژه سه‌رمایه‌داری، به واتایه‌کی تر سۆشیالیزم، ئه‌وه شتێکه که ئێمه پێی له‌سه‌ر داده‌گرین، هه‌موو ئه‌نارکیسته‌کان له‌سه‌ر ئه‌مه هاوڕان (بۆ لێدوانی فره‌تر له‌مه‌ڕ “ئه‌نارکۆ” –سه‌رمایه‌داری، که ئه‌نارکیزم نییه، سه‌رنجی به‌شی F بده‌ن.
ئه‌نارکیزم له کوێ سه‌ریهه‌ڵداوه؟
A.1.5 ئه‌نارکیزم له کوێ سه‌ریهه‌ڵداوه؟
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، ناتوانین شتێکی باشتر له به‌رنامه‌ی ڕێکخراوی کۆمونیسته ئازادیخوازه‌کان(Organizational Platform of the Libertarian Communists) که له‌لایه‌ن به‌شداربووانی بزاڤی ماخنۆڤیستی Makhnovist له ڕه‌وتی شۆرشی ڕوسیه‌دا کۆکراوه‌ته‌وه، دیاری بکه‌ین(سه‌رنجی به‌شی A.5.4 بده‌ن):
“ ململانێی چینایه‌تی به‌هۆی کۆیله‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکارانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و ئاره‌زوومه‌ندی و حه‌زیان بۆ ئازادی بووه‌ته هۆی ئافراندنی بۆچوونه‌کانی ئه‌نارکیزم؛ بۆچوونگه‌لێك که دژی هه‌موو جۆره سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پشتبه‌ستوو به چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ده‌وڵه‌تن و خوازیاری جێگرتنه‌وه‌یانن به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ناده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کرێکاران.“
“به‌م جۆره، ئه‌نارکیزم له بیرکردنه‌وه‌ی هیچ بیریار و فیلۆسۆفێكهوه سه‌رچاوه ناگرێت، به‌ڵکو هه‌ڵقوڵاوی راسته‌خۆی خه‌باتی کرێکارانه له دژی سه‌رمایه‌داری، له پێویستی و ناچاری کرێکارانه‌وه، له دهرکیانهوه بۆ ئازادی و یه‌کسانی سه‌رچاوه ده‌گرێت، دهرکگهلێك که له باشترین سه‌رده‌مه‌کانی ژیان و هه‌ڵچوونی خه‌باتی جه‌ماوه‌رییه‌وه له‌دایك ده‌بن.“
“ ئهندیشمهنده ده‌رکه‌وتووه ئه‌نارکیسته‌کان له‌وانه باکونین و کرۆپۆتکین و ئه‌وانی تر هیچ کات داهێنه‌ری بۆچوونه‌کانی ئه‌نارکیزم نین، به‌ڵکو به پهیپێبردنیان له‌ناو خه‌ڵك و هه‌روا به زانین و سه‌رنجی خۆیان هه‌وڵیان داوه تا ڕوونتر و فراوانتریان بکه‌ن.“[pp. 15-16]
هه‌روه‌ك بزاڤه ئه‌نارکیسته‌کان به‌گشتی، ماخنۆڤیستیش بزاڤێکی جه‌ماوه‌ری چینی کرێکار و به‌رهه‌ڵستی گه‌ل بوو له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دووك ده‌سه‌ڵاتی سوور (کۆمونیست) و سپی (تزاریست و سه‌رمایه‌داری) له‌نیوان ساڵه‌کانی 1917 تا 1921 له ئۆکرانیا به‌ره‌نگاریی کرد. به‌و جۆره‌ی که پیته‌ر مارشاڵ Peter Marshall تێبینی کرد: “ ئه‌نارکیزم … به‌زۆری پارێزه‌ران و پشتیوانیگه‌رانی خۆی له‌نێو کرێکاران و جوتیاراندا په‌یدا کردووه.“ [Demanding the Impossible, p. 652]
ئه‌نارکیزم له‌ناو خه‌باتی چه‌وساوان و به‌هۆی ئه‌وانه‌وه بۆ ئازادی سه‌ری هه‌ڵداوه. له لای کرۆپۆتکین، “ ئه‌نارکیزم… له خه‌باتی ڕۆژانه‌دا ڕێکخراو ده‌بێت” و “بزاڤی ئه‌نارکیستی نوێ بووه‌ته‌وه هه‌ر کات که وانه‌ی له ئه‌زموونه گرنگه کردهییکانهوه وه‌رگرتبێت؛ ئه‌نارکیزم له فێرکارییه‌کانی ژیانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه.” [Evolution and Environment, p. 58 and p. 57] لای پرۆدۆ‌ن، “ به‌ڵگه” بۆ ئاڵوێرییبوونی (mutualist ) بۆچوونه‌کانی له‌نێو “کرده‌ی هه‌نووکه‌یی، کرده شۆڕشگێڕییه‌کان”ی کۆمه‌ڵه کرێکارییهکاندایه … ئه‌وانه‌ی که خۆبه‌خۆ … له پاریس Paris و لیۆنLyon پێكهاتن… [ئه‌وه نیشان ده‌ده] ڕێکخراوی دانپێدانراو و ڕێکخراوی کرێکاری هه‌ر یه‌کن و هاوتان. ” [No Gods, No Masters, vol. 1, pp. 59-60] له‌ڕاستیدا، وه‌ك چۆن مێژوونوسێك مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌کات، بوونی “په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و و وێكچوو له نێوان ئه‌و نموونه باڵایه‌ی پرۆدۆ‌ن… و به‌رنامه‌ی ئاڵوێریی لیئۆن” و “ نزیکایه‌تییه‌کی به‌رچاو (له نێوان بۆچوونه‌کاندا) هه‌بوو، پێده‌چێت که پرۆدۆ‌ن باشتر توانیبێتی به‌رنامه‌که‌ی به‌هۆی هۆگریی بۆ نموونه‌ی کریکارانی ئاوریشمی لیئۆن ده‌ربڕیت. سۆشیالیزمێکی نموونه‌یی که وی پێی له‌سه‌ر داده‌گرت، به کرده‌وه له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه که‌تواری ده‌کرایه‌وه و ده‌رک ده‌کرا.” [K. Steven Vincent, Pierre-Joseph Proudhon and the Rise of French Republican Socialism, p. 164] *
به‌م جۆره، ئه‌نارکیزم ڕیشه‌ی له خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئازادی و ئاره‌زوومان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژیانێکی ته‌واو مرۆڤانه‌دایه، ژیانێك که له‌وێدا کاتمان هه‌یه بۆ ژیان، بۆ ئه‌وینداری و بۆ یاری. چونکه زاده‌ی بیری که‌سانێکی گۆشه‌گیر له ژیان نییه، که له سه‌ره‌وه‌را بۆ خواره‌وه له خه‌ڵك و کۆمه‌ڵگه بڕوانن و له‌سه‌ر بنه‌مای وێناکردنی خۆیان له‌مه‌ڕ چاكه و خراپه، دادوه‌رییان بکه‌ن. له‌بری ئه‌وه، ئه‌نارکیزم به‌ره‌نجامی به‌رهه‌ڵستی چینی کرێکاره له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات، چه‌وسانه‌وه و به‌هره‌کێشی. ئاوا که ئا‌لبێرت مێلتزه‌ر Albert Meltzer بۆی چووه:
“ ئه‌نارکیزم هه‌رگیز به‌ره‌نجامی بیری تیئۆریدارێژان نه‌بووه، به‌ڵام به‌خۆی تیئۆریداڕێژه‌رانی به‌رهه‌م هێناوه، که لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی فیلۆسۆفی وییان خستووه‌ته به‌ر توێژینه‌وه. ئه‌نارکیزم وه‌ك باوه‌ڕێك که له کرداره‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و کاری کردووه، نه‌ك کرده‌ییکردنی بۆچوونی ڕۆشنبیران. زۆر جار، بۆرژوا نووسه‌رێك به ته‌نیا دێت و ئه‌وه‌ی که تا هه‌نووکه له‌لایه‌ن کرێکاران و جوتیارانه‌وه کرده‌یی کراوه‌ته‌وه و وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، ده‌ینووسێته‌وه؛ دواتر به به‌رده‌وامی ئه‌و نووسه‌ره له‌لایه‌ن مێژوونووسانی بۆرژوازییه‌وه وه‌ك ڕابه‌ر خراوه‌ته‌ڕوو و ئه‌و کردهییهکردنه وه‌ك به‌ره‌نجامی بۆچوونی نووسه‌ره بۆرژوازییه‌کان یاد ده‌کرێته‌وه (به گێڕانه‌وه له مێژوونووسانی بۆرژوازییه‌وه)، به‌ردوام هه‌وڵ دراوه ئه‌وه بنوێنرێت که چینی کرێکار پێویستی به رابه‌ری بۆرژوازی هه‌یه.”[Anarchism: Arguments for and against, p. 18]
له ڕوانگه‌ی کرۆپۆتکین دا، “ ئه‌نارکیزم ڕیشه‌ی له‌و چالاکییه داهێنه‌ر و سازێنه‌رانه‌ی جه‌ماوه‌ردا هه‌یه، که له ته‌واوی په‌یمانگه (دامه‌زراوه) کۆمه‌ڵایه‌تییه مرۆڤکرده‌کان و له شۆڕشه‌کاندا … دژی نوێنه‌رانی زۆرداری، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌ی په‌یمانگه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌دا، ده‌ستیان به‌سه‌ر په‌یمانگه‌کاندا گرتووه و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاریان بردوون.“ دواتر “ ئه‌نارکی له‌ناو هه‌مان ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تییه شۆڕشگێرانانهیهوه هاتۆته بوون، که بووه هۆی له‌دایکبوونی سۆشیالیزم به گشتی.” ئه‌نارکیزم به پێچه‌وانه‌ی شێوه‌کانی تری سۆشیالیزمه‌وه “نه‌ك ته‌نیا مستی گرمۆڵه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داری، به‌لكو له دژی پایه‌کانی سه‌رمایه‌داری : یاسا، ئۆتوریته و ده‌وله‌تیش به‌رز کرده‌وه. ” گشت نووسه‌ره ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیان داوه “ ئاماده‌کردنی ده‌ربڕێنێکی گشتی بووه له‌مه‌ڕ پرنسیپلهکانی [ئه‌نارکیزم] و بنچینه‌ی زانستی و تیئۆری فێرکارییه‌کانی. “ که له ئه‌زموونی خه‌باتی خه‌ڵکانی چینی کرێکار و هه‌روا له شیکردنه‌وه‌ی ئاراسته‌کانی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌وه به‌گشتیی، سه‌رچاوه‌یان گرتووه.[Op. Cit., p. 19 and p. 57]
له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، ئاراسته ئهنارکیستیییهکان و ڕێکخراوه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ر له‌وه‌ی که پرۆدۆ‌ن ده‌ست به نووسین بکات و له ساڵی 1840 دا خۆی به ئه‌نارکیست بناسێنێت، بوونیان هه‌بووه. هاوکات ئه‌نارکیزم، وه‌ك تیئۆرییه‌کی ڕامیاری دیاریکراو، له‌ته‌ك په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری له‌دایك بوو ( ئه‌نارکیزم “ له کۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا ده‌رکه‌وت … [و] هاوکات بهرههلستییهکی دوو لایه‌نه‌ی بۆ ڕوخاندنی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت له ئه‌ستۆ گرتووه. “ [Peter Marshall, Op. Cit., p. 4]) نووسه‌رانی ئه‌نارکیست مێژووی ئاراسته ئازادیخوازه‌کانیان شی کردووه‌ته‌وه. بۆ نموونه، کرۆپۆتکین واته‌نی “له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا ئه‌نارکیستان و ده‌وڵه‌تخوازان هه‌بوون.“ [Op. Cit., p. 16] له په‌رتووکی کۆمه‌کی ئاڵووێرانه «Mutual Aid» (نووسینه‌کانی تردا)، کرۆپۆتکین لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر لایه‌نی ئازادیخوازانه‌ی کۆمه‌ڵگه پێشینه‌کان کردووه و تێبینی ئه‌وانه‌ی کردووه، که ده‌کرێت به سه‌رکه‌وتووانه (به ڕاده‌یه‌ك) له ڕێکخراوه یا لایه‌نه‌کانی ئه‌نارکیزمدا جێبه‌جێ بکرێن. وی کارایی ئاراسته‌ی نموونه کرده‌ییه‌کان له‌سه‌ر بۆچوونه ئه‌نارکییه‌کان دیاری کردووه، که پێش سه‌رهه‌ڵدانی (فه‌رمی) بزاڤی ئه‌نارکیستی بوونیان هه‌بووه و مشتومڕیان له‌سه‌ر ده‌کات:
“ هه‌ر له کۆنه‌وه، له سه‌رده‌می چاخی به‌ردیندا، مرۆڤه‌کان په‌یان به‌وه بردووه، که به‌کرێگرتنی که‌سانێك لێیان له‌لایه‌ن هیندێکهوه، ده‌بێته هۆی ده‌رکه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هێنده… ئیتر لێره‌وه، له نێو خێله سه‌ره‌تاییه‌کان، گوندنشینه‌کان، سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست… و دواجار له نێو ئازادشارهکانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست، له‌وانه پهیمانگهلێك که توانای به‌ره‌نگاری دژی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژیانیان و سامانیاندا ده‌گرت، هه‌ر دووك چ ئه‌و نامۆیانه‌ی که ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌ماندا ده‌گرت، چ پیاوانی ناو خێڵه‌که‌ی خۆیان که هه‌وڵی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌دا، هه‌بوون.” [Anarchism, pp. 158-9]
کرۆپۆتکین خه‌باتی خه‌ڵکانی چینی کرێکار (ئه‌وه‌ی که ئه‌نارکیزمی هاوچه‌رخ لێوه‌ی هه‌ڵقووڵاوه)، له ئاستی خه‌باتی ڕێکخراوه گه‌لییه‌کانی سه‌رده‌می کۆنی دانا. هه‌روا وتی “په‌یوه‌ندییه کرێکارییه‌کان … به‌ره‌نجامی هه‌مان به‌ره‌نگاری و دژایه‌تی گشتیی به‌رامبه‌ر فراوانتربوونی ده‌سه‌ڵاتی که‌مایه‌تی بوون – لێره‌دا مه‌به‌ست له سه‌رمایه‌داره‌کانه“ هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ره‌نجامی به‌ره‌نگاری له‌ناو خێڵه‌کان، گوندنشینه‌کان و هه‌روا “مانگرتنه ئازاده‌کان، چالاکییه فێدراتیڤییهکانی چه‌ند به‌شێکی پاریس و گشت شاره گه‌وره‌کان و هه‌روا ‘شاره‌وانییه‘ بچووکه‌کان له سه‌رده‌می شۆرشی فه‌ره‌نسه” له ساڵی 1793دا، بوون. [Op. Cit., p. 159]
به‌م جۆره، له کاتێکدا که ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه بۆ ده‌ربڕینی خه‌باتی چینی کرێکار و چالاکی–خۆیی له دژی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ، بۆچوونه‌کانی ئه‌نارکیزم به به‌رده‌وامی له هه‌ر کوێیه‌ك مرۆڤایه‌تی هه‌بووبێت، خۆیان نیشان داوه و ده‌رکه‌وتوون. بۆ نموونه، زۆرێك له گه‌لانی بومی (indigenous) ئه‌مه‌ریکای باکووری و ناوچه‌کانی تری سه‌ر زه‌وی به‌ر له‌وه‌ی ئه‌نارکیزم وه‌ك تیئۆرییه‌کی رامیاری دیاریکراو ده‌ربکه‌وێت، بۆ هه‌زاران ساڵ به‌کاریان بردووه. هه‌روا، ئاراسته و ڕێکخراوه ئه‌نارکیستییه‌کان له شۆرشه گه‌وره‌کاندا ئاماده‌ییان هه‌بووه – کۆبوونه‌وه‌کانی شاری نیو ئینگلاند له ڕه‌وتی شۆڕشی ئه‌مه‌ریکادا، به‌شه‌کانی پاریس له ڕه‌وتی شۆڕشی فه‌ره‌نسه‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌کان و کۆمیته‌ی کرێکارییه‌کان له ڕه‌وتی شۆرشی ڕوسیه‌دا نموونه‌گه‌لێكن له ئاراسته ئه‌نارکیستییه‌کان ( بۆ زنیاری زیاتر سه‌رنجیThe Third Revolution، Murray Bookchin بده‌ن). که‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌نارکیزم، به‌و جۆره‌ی که ئێمه مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌که‌ین، به‌رهه‌می به‌ره‌نگارییه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا هه‌روا له به‌رامبه‌ر سوکایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداراندا، به‌ره‌نگاری و بزاڤگهلیك له‌دایك ده‌بن، که ئاراسته‌ی ئه‌نارکیستیان ده‌بێت (بێگومان، هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌بێ ده‌سه‌ڵاتداری ناتوانێت کۆمه‌ك بکات، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نارکیستی بێت).
به واتایه‌کی تر، ئه‌نارکیزم بریتییه له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر چه‌وسانه‌وه و به‌هره‌کێشی، گشتگیرکردنی ئه‌زموونی خه‌ڵکانی کرێکار و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که له سیستمی هه‌نووکه‌ییدا چی هه‌ڵه‌یه و هه‌روا ده‌ربڕینی هیوا و ئارهزووهکانمانه بۆ داهاتوویه‌کی باشتر. ئه‌م ململانێیانه به‌ر له‌وه‌ی ناوی بنرێت ئه‌نارکیزم، بوونیان هه‌بووه، به‌ڵام بزاڤه ئه‌نارکیستییه مێژووییه‌کان ( به‌و تێگه‌یشتنه‌ی که گروپه‌کانی خه‌ڵكی بۆچوونه‌کانی خۆیان ناو ده‌نێن ئه‌نارکیزم و ئامانجیان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکییه) له بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌می خه‌باتی چینی کرێکاره دژی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت، دژی چه‌وسانه‌وه و به‌هره‌کێشی و هه‌روه‌ها بۆ بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد له تاکه ئازاد و یه‌کسانه‌کان.
ئه‌نارکیزم له پێناو چییه؟
A.2 ئه‌نارکیزم له پێناو چییه؟
ئه‌م واژانه‌ی پێرسی بایشی شیلی Percy Bysshe Shelley، به پوختی ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو که ئه‌نارکیزم به کرده‌وه له پێناو چییه و به‌ره‌و چ ئایدیالێك مل ده‌نێت:
مرۆڤ
نه به ده‌ستووردان ئاسووده‌یه و نه گوێڕایه‌ڵی ده‌کا:
ده‌سه‌ڵات، وه‌ك تاعون له‌ناوبه‌ره
هه‌رچی به‌ر چنگ که‌وێت، ملکه‌چی ده‌کا؛
هه‌رچییه‌ك توانا، چاکه، ئازادی و ڕاستییه له‌نێوی ده‌با
مرۆڤ و ده‌وره‌به‌ره‌که‌ی ده‌کاته کۆیله و
ده‌زگه‌یه‌کی بێ‌گیانی لێ چێ ده‌کا
هه‌روه‌ك دێره‌کانی شیلی ده‌ستنیشانی ده‌که‌ن، ئه‌نارکیسته‌کان ئازادی له به‌رزترین و سه‌ره‌کیترین پله‌دا داده‌نێن و هه‌م بۆ خۆیان ده‌یخوازن و هه‌م بۆ که‌سانی تریش. ئه‌وان ئاوا ده‌ڕواننه تاکگه‌رای – که‌سه‌کان ده‌کاته تاكی پوخت و بێوێنه – ، که به گرنگترین لایه‌نی جۆری مرۆیی ده‌زانن. له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، دان به‌وه‌دا ده‌نێنن، که تاکایه‌تی ناتوانێت له بۆشاییدا بوونی هه‌بێت، چونکه تاکایه‌تی دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه. له‌وێدا که مرۆڤ بۆ گه‌شه، په‌ره‌سه‌ندن و پێشکه‌وتن پێویستی به که‌سانی تره، تاکایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵ بوونی نابێت.
سه‌ره‌رای ئه‌وه، له نێوان پێشکه‌وتنی تاك و کۆمه‌ڵدا کاراییه‌کی ئاڵووێریی (تبادل) هه‌یه: تاکه‌کان له ناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا گه‌شه ده‌که‌ن و له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه پێدهگهیێنردرێن، له هه‌مان کاتدا تاکه‌کان به‌هۆی کرده‌وه و بیرکردنه‌وه‌یانه‌وه کۆمه‌ك به گۆڕان و پێکهاتنی لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵگه (هه‌روه‌ها خۆیان و که‌سانی تر) ده‌که‌ن. کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك که له‌سه‌ر بنه‌مای تاکه ئازاده‌کان پێك نه‌هاتبێت، هیوا، ئاره‌زوو و بۆچوونی تاکه‌کانی ده‌سته‌مۆ ده‌بن و ده‌مرن. به‌و جۆره “ئافه‌راندنی مرۆڤ … پرۆسه‌یه‌کی کۆمه‌ڵی و هه‌مووانییه، پرۆسه‌یه‌ك که تێیدا هه‌م کۆمه‌ڵ و هه‌م تاك تێیدا به‌شدار ده‌بن“ [Murray Bookchin, The Modern Crisis, p. 79] دواجار، هه‌ر تیئۆرییه‌كی ڕامیاری که ته‌نیا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ یا تاك پایه‌ڕێژی کرابێت، نادروست ده‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی بوونی تاكایه‌تی بتوانێت تا دوا پله‌ی لوا‌و گه‌شه بکا و په‌ره بسێنێت، ئه‌نارکیسته‌کان پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر سێ بنچینه‌ی: ئازادی، یه‌کسانی و هاوپشتی، به پێویست ده‌زانن. ئه‌مانه بنچینه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌موو ئهنارکیستهکانن. به‌م جۆره ده‌بینین، پیته‌ر کرۆپۆتکین ئه‌نارکیستی کۆمونیست له‌مه‌ڕ شۆڕشێك ده‌دوێت، که سروش له “وشه جوانه‌کان، ئازادی، یه‌کسانی و هاوپشتی“یه‌وه وه‌رده‌گرێت. [The Conquest of Bread, p. 128] ئه‌نارکیستی تاکگه‌را به‌نیامین توکهر یش به ڕوانگه‌یه‌کی وێکچووهوه ده‌نووسێت و ده‌سه‌لمێنێت که ئه‌نارکیزم “ له‌سه‌ر سۆشیالیزم پێ داگرێت … له‌سه‌ر سۆشیالیزمی ڕاستینه، سۆشیالیزمی ئه‌نارکیستی: پهرهپێدهراو له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی ئازادی، یه‌کسانی و هاوپشتی.“ [Instead of a Book, p. 363] ئه‌م سێ بنچینه‌یه گرێدراوی یه‌کترن.
ئازادی بۆ پشکوتنی سه‌راپای هۆش، داهێنان و که‌سایه‌تی مرۆڤ پێویسته. ژێرده‌سته‌بوون له‌لایه‌ن که‌سانی تره، واته به‌رگرتن له هه‌لی به‌خۆ بیرکردنه‌وه و هه‌نگاونان، که ته‌نیا ڕێگه‌ی گه‌شه و په‌رسه‌ندنی بوونی تاکایه‌تی مرۆڤه. هه‌روا زاڵێتی داهێنان و لێپرسراوه‌تی که‌سی داده‌مرکێنێته‌وه، به‌ره‌و ملکه‌چی و له‌ناوچوون پاڵی پێوه ده‌نێت. به‌و جۆره، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك که گه‌شه‌ی تاکایه‌تی به لوتکه بگه‌یێنێت، به‌پێی پێویست ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداری خۆبه‌خشانه‌ی تاکه‌کان پێكهاتبێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ناچارکردن و ده‌سه‌ڵاتگه‌ری. هه‌روه‌ك پرۆدۆ‌ن ده‌ڵێت “ هه‌مووان په‌یوه‌ست و یه‌کگرتوو و هه‌مووان ئازاد.“ یا به ده‌ربڕینی گاڵیانی Galleani، ئه‌نارکیزم “خۆموختاری تاکه له نێو کۆمه‌ڵی ئازاد‌دا.” [The End of Anarchism?, p. 35] (سه‌رنج بده‌نه به‌شی داهاتووWhy do anarchists emphasise liberty ? A.2.2 )
ئه‌گه‌ر ئازادی بۆ گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندی ته‌واوه‌تی تاكایه‌تی شتێکی بنچینه‌یی بێت، که‌واته یه‌کسانیش بۆ بوونی ئازادی ڕاسته‌قینه بنچینه‌ییه. ئازادی راسته‌قینه ناتوانرێت له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی چینایه‌تی و قوچکه‌ییدا، که له‌ژێر باری سه‌نگینی نایه‌کسانییه‌کانی ده‌سه‌ڵات، سامان و بهرتهریدا گیرۆده‌یه، بوونی هه‌بێت. له وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ته‌نیا هه‌ژمارێکی که‌م – ئه‌وانه‌ی که له لووتکه‌ی قوچکه‌یی ده‌سه‌ڵاتدان– به‌ڕاده‌یه‌ك ئازادن، له کاتێکدا که ئه‌وانی تر شێوه–کۆیله‌ن. دواجار، ئازادی له نه‌بوونی یه‌کسانیدا ده‌بێت به گاڵته‌جاری – له باشترین باردا، هه‌روه‌ك له سه‌رمایه‌داریدا تاك هێنده “ئازاد“ه، که خاوه‌نێك (سه‌رۆکێك) بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت. سهرهررای ئه‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌سته‌بژێریش له وه‌ها بارودۆخێکدا به ڕاستی ئازاد نییه، چونکه ئه‌ویش ناچار ده‌بێت له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دواکه‌وتووی بێکه‌ڵك و ناپهسهنددا، له‌پاڵ سه‌رکوت و ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆرینه‌دا بژی. هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی تاکایه‌تی، ته‌نیا له سایه‌ی په‌یوه‌ندی بی‌سنوور له‌ته‌ك که‌سانی ئازاد تردا، به لوتکه ده‌گات، ئه‌ندامانی ده‌سته‌بژێر له‌به‌ر نه‌بوونی که‌سانی ئازاد بۆ په‌یوه‌ندیگرتن و کارلێكکردن له‌ته‌کیان، توانای په‌ره‌دان به‌خۆ و خۆپێگه‌یاندنیان به‌ربه‌سته. (سه‌رنجی به‌شی Why are anarchists in favour of equality? A.2.5 بده‌ن)
دواجار، هاوپشتی واته یارمه‌تی و هاریکاری ئاڵووێرانه: کارکردن به شێوه‌ی خۆبه‌خشانه و هاریکاری و به‌شداری له‌ته‌ك ئه‌وانه‌ی که هه‌مان ئامانج، به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه. به‌ڵام به‌بێ ئازادی و یه‌کسانی، کۆمه‌ڵگه ده‌بێته قوچکهی چێنه کێبرکێگهرهکان له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵبوونی چینه‌کانی سه‌ره‌وه به‌سه‌ر چینه‌کانی خواره‌وه. له وه‌ها کۆمهڵگهیهكدا، به‌و جۆره‌ی که به‌خۆمان ده‌زانین، که “پاوان ده‌که‌ی یا پاوان ده‌کرێی” ، “سه‌گ، سه‌گ ده‌خوات” و “هه‌رکه‌سه‌و بۆ خۆی“ه. به‌و جۆره، “ تاکگه‌رایی چه‌قبه‌ستوو rugged individualism” به نرخی له‌نێوبردنی هه‌ستی گشتی په‌ره‌ی پێ ده‌درێت، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی، ئه‌وانه‌ی که سه‌ر به چینه گیرۆده‌کانی خواره‌وه‌ن، ڕکیان له چینه‌کانی سه‌ره‌وه ده‌بێته‌وه و ئه‌وانه‌ی له چینی سه‌ره‌وه‌ن سڵ له چینه‌کانی خواره‌وه ده‌که‌نه‌وه. له وه‌ها هه‌لومه‌رجێکدا، هاوپشتی گشتی کۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانێت بوونی هه‌بێت، به‌ڵام ته‌نیا هاوپشتییه‌کی که‌م له‌نێو ئه‌و چینانه‌دا که به‌رژه‌وه‌ندییان له‌ته‌ك زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه وه‌ك گشتێك ناکۆکه، له ئارادا ده‌بێت. (سه‌رنجی به‌شی Why is solidarity important to anarchists? A.2.6 بده‌ن)
هه‌ڵبه‌ته ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین، که هاوپشتی به واتای قوربانیدان و نکۆڵی له‌خۆکردن نییه. به‌و جۆره‌ی که ئێریکۆ مالا‌تێستا Errico Malatesta ڕوونی ده‌کاته‌وه :
“هه‌مووان خۆپه‌رستین. هه‌مووان به دوای خۆڕازیکردنهوهین. به‌ڵام که‌سی ئه‌نارکیست گه‌وره‌ترین کامه‌رانی خۆی له خه‌بات بۆ به‌خته‌وه‌ری هه‌موواندا ده‌بینێته‌وه، له پێناو به‌ده‌یهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك که تێیدا [وه‌ها] هاوهڵێتییهك له ناوکۆی هاوه‌ڵان، مرۆڤه تهندرستهکان، هۆشمه‌ند و خوێنده‌وار و خه‌ڵکانی کامهراندایه. به‌ڵام که‌سی خۆ گونجێنه‌ر، که‌سێك که له‌نێو کۆیلان و سوودوه‌رگرتن له ڕه‌نجی کۆیلاندا به‌خته‌وه‌ر بێت، ئه‌نارکیست نییه و ناشتوانێت ببێت“ [Errico Malatesta: His Life and Ideas, p. 23]
بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، سامانی ڕاستینه، مرۆڤه‌کان و سه‌رزه‌مینێکه که له‌سه‌ری ده‌ژین. یا به‌و جۆره‌ی که ئێما گۆڵدمان Emma Goldman ده‌ڵێت “ له نێو هه‌موو شته جوان و به‌سووده‌کان پێكدێت، له ته‌واوی ئه‌و شتانه‌دا که کۆمه‌ك به پێكهاتنی جه‌سته به‌هێز و جوانه‌کان و ژینگه‌یه‌ك بۆ ژیان تێیدا… ئامانجی [ئێمه] ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌وپه‌ڕی ڕاده‌ی ئازادییه بۆ هه‌موو توانا په‌رده‌پۆشکراوه‌کانی تاك… له‌وانه نواندنی ئازادانه‌ی وزه‌ی مرۆیی که ته‌نیا له سایه‌ی ئازادی ته‌واوی تاك و ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌لوێت، به واتایه‌کی تر، یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی.“ [Red Emma Speaks, pp. 67-8
هه‌روا، ڕێزدانان بۆ تاكایه‌تی به‌و واتایه نییه، که ئه‌نارکیسته‌کان ئایدیالیستن و وا بیرده‌که‌نه‌وه، که مرۆڤه‌کان یا بۆچوونه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه گه‌شه ده‌که‌ن. گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی تاكایه‌تی و بۆچوونه‌کان له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا، له وه‌ڵام به کاردانه‌وه ماددی و هزری و ئه‌زموونییه‌کان، ئه‌وانه‌ی که که‌سه‌کان چالاکانه لێکیان ده‌ده‌نه‌وه و شییان دهکهوهو مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌کدا ده‌که‌ن، دێنه بوون. له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌نارکیزم، تیئۆرییه‌کی ماتریالیستییه، به په‌یبردن به‌وه‌ی که بۆچوونه‌کان له ئه‌نجامی کارلێکردنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و چالاکییه هۆشییه‌کانی تاكدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و گه‌شه ده‌که‌ن ( بۆ زانیاری فره‌تر له‌سه‌ر باسه کلاسیکه‌کان له‌مه‌ڕ ماتریالیزم له‌به‌رامبه‌ر ئایدیالیزم دا سه‌رنجی خوا و ده‌وڵه‌ت God and the State نووسینی میخایل باکونین بده‌ن)
که‌واته کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌نارکیستی دروستکراوی زانیاری مرۆڤ ده‌بێت، نه‌ك خوا و ڕووداوه سه‌ره‌تاییه‌کانی تر، چونکه “هیچ شتێك له خۆوه چێ نه‌بووه، لانیکه‌م ئه‌مه له په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌کاندا ئاوایه. ئه‌وانه‌ی که ئه‌رکی چێکردن و ڕێکوپیکردنیان له ئه‌ستۆیه، به‌پێی حه‌ز و ده‌رکی خۆی له شته‌کان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. “ [Alexander Berkman, What is Anarchism?, p. 185]
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نارکیزم خۆی له‌سه‌ر پایه‌ی لێهاتوویی بۆچوون و تواناییه‌کانی خه‌ڵك بۆ کار و گۆڕینی ژیانی خۆی به‌و جۆره‌ی پێی دروسته، بنیات ده‌نێت. به واتایه‌کی تر، ئازادی.